Mittwoch, 2. April 2008
Freitag, 21. März 2008
Montag, 3. März 2008
Dienstag, 26. Februar 2008
Dienstag, 19. Februar 2008
Montag, 18. Februar 2008
به‌ڕێوه چوونی سیمینارێک له وڵاتی کانادا بۆ هاوڕێ موحه‌ممه‌دی شافێعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه
ڕێ‌که‌ۆتی 5ی فیۆریه 2008 له شاری تۆرنتۆی که‌نه‌دا، له لایه‌ن ماڵی کورد له تۆرنتۆ سیمینارێک بۆ هاۆرێ محه‌ممه‌د شافعی ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسی کۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران به‌رێۆه چوو.
له‌ۆ کۆبونه‌ۆه‌یه‌دا که له‌سه‌ر بانگێشتنی ماڵی کورد له‌تۆرنتۆ سازدرابو، که‌سایه‌تی سیاسی، هونه‌ری و نۆێنه‌رانی چه‌ند حیزبی کوردستانی و چه‌ند هاۆۆڵاتیه‌کی کوردی دانیشتۆی تۆرنتۆ، اۆتاۆا، کیچنێر، هه‌میلتۆن و له‌ندهن به‌شدار بوون.
درێژه‌ی ڕاپۆرتی سیمیناره که
راگه‌یاندنی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی
زه‌وت‌و نكۆڵی كردن له مافی خه‌ڵك له بواری هه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وام یه‌كێك له پێناسه‌كانی رژیمی كۆماری ئیسلامی‌و له بنه‌ما باوه‌ڕییه‌كانی بووه‌و یاسای بنه‌ڕه‌تی ئه‌م نیزامه‌ش، له‌گه‌ڵ ئیلاهی ناوزه‌د كردنی ئه‌م رژیمه‌و سه‌قامگیر كردنی ویلایه‌تی فه‌قیه‌و شۆرای نیگابان‌و زۆرێك له میكانیزمه‌كان‌و به‌رته‌سكییه‌كانی دیكه‌ی، به‌كرده‌وه هه‌ر چه‌شنه هه‌ڵبژاردنێكی له‌م نیزامه له ناوه‌رۆك خاڵی كردۆته‌وه. ئه‌وه‌ی له كۆماری ئیسلامی ئێران به ناوی هه‌ڵبژاردنه جۆراوجۆره‌كان ناوی لێده‌برێت، له راستیدا هیچكامه‌یان له‌گه‌ڵ سه‌ره‌تایی ترین پڕه‌نسیپه‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و راسته‌قینه هاوته‌ریب نه‌بووه‌و ئه‌م رژیمه، هه‌رگیز مه‌جالی به‌شداری ئازادانه‌و هه‌ڵبژاردنی ئازادی بۆ خه‌ڵك‌و بۆ حیزبه‌كان‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان نه‌ره‌خساندووه.
به‌لاَم هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌شته‌مین ده‌وره‌ی مه‌جلیسی شۆرای ئیسلامی، له راستیدا ته‌نانه‌ت له‌گه‌ڵ پێوانه‌كانی دژی دێمۆكراتیكی ئه‌م رژیمه‌ش، ریكۆردێك دێته ئه‌ژمار. ئه‌مجاره به كه‌ڵك وه‌رگرتنی هه‌رچی به‌ربلاَوتر له‌میكانیزمه‌كانی ره‌د كردنه‌وه‌ی سه‌لاَحییه‌ت، ته‌نانه‌ت ئیسلاحخوازانی ده‌وڵه‌تی‌و خزمه‌تكارانی تائێستای ئه‌م رژیمه‌و خوییه‌كانیش كه هه‌تا دوێنێ كاربه‌ده‌ست‌و به‌رپرس بوون، تاراده‌یه‌ك‌و به‌گشتی له بازنه‌ی ململانێكان وه‌ده‌ر نراون. ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت به‌ر له شۆرای نیگابان، لێژنه‌كانی ئیجرایی وه‌زاره‌تی كیشوه‌ر، به كرده‌وه راڕاییه‌كیان نه‌هێشتۆته‌وه كه له‌هاتنی هه‌موو كه‌سێك جگه له خۆیان بۆ‌نێو ئه‌م به‌ناو هه‌ڵبژاردنانه به‌رگیری ده‌كه‌ن.
ئه‌مه بارودۆخێكی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێناوه‌و بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ته‌نانه‌ت ئه‌و حیزب‌و كه‌سایه‌تییه سیاسییانه‌ی به درێژایی ده‌سه‌لاَتی كۆماری ئیسلامی له شانۆكانی ناسراو به هه‌ڵبژاردن به‌شداریان كردووه، به‌نیسبه‌ت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كانی مه‌جلیسی هه‌شته‌م، راشكاوانه‌و له‌په‌ناوه، ته‌ردیدی خۆیان راگه‌یاندووه‌و به‌م جۆره له مێژووی كۆماری ئیسلامی‌دا خه‌ریكه به‌ربلاَوترین به‌ره‌ی بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بیچم ده‌گرێت.
ئێمه ئه‌م زه‌وت كردنه‌ی مافی خه‌ڵك له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی كه له ده‌وره‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد زیاتر له هه‌ركاتێك به‌ربلاَوتر بووه‌ته‌وه، مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ین كه ئه‌م رووداوانه بۆ جارێكی دیكه، نێوه‌رۆكی دژه خه‌ڵكی‌و دژه دێمۆكراتیكی رژیمی كۆماری ئیسلامی ده‌خاته‌روو و هه‌روه‌ها ده‌یسه‌لمێنێ كه به بێ هه‌ڵپێچانی ئه‌م رژیمه به یاسای بنه‌ڕه‌تی‌و ویلایه‌تی فه‌قیهه‌كه‌ی، به مافیای سپای پاسداران‌و ئه‌شكه‌نجه‌گه‌رانی ئیتلاعاتییه‌كه‌ی‌و به هه‌موو كولتوری كۆنه‌په‌ره‌ستانه‌و نزمی ئه‌و، ولاَتی ئێران روی ئازادی‌و عه‌داڵه‌ت به خۆیه‌وه نابینێ.
ئێمه هاوكات له‌گه‌ڵ بانگه‌واز بۆ هه‌موو رێكخراو‌و ده‌زگا‌و كه‌سایه‌تییه‌كان له ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه بۆ بایكۆتی هه‌رچی به‌ربلاَوتری ئه‌م شانۆ بێ ناوه‌رۆكه له سه‌رانسه‌ری ئێران، به‌تایبه‌ت له خه‌ڵكی كوردستان داوا ده‌كه‌ین كه به به‌شداری نه‌كردنی راشكاوانه‌و به‌ربلاَوی خۆیان، مه‌شروعییه‌تی رژیمی سه‌ركوت‌و سته‌م‌و ئه‌شكه‌نجه‌و ئێعدام ببه‌نه ژێر پرسیار‌و جارێكی دیكه مۆركی تاونباری له نێوچاوانی بده‌ن.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
10ی رێبه‌ندانی 1386- 30 ژانویه‌ی 2008