عه‌بدوڵای موهته‌دی داوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی باڵی كه‌مینه له‌زڕگوێزه‌ڵه ده‌كات

عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر باڵی كه‌مینه هه‌ر بڕیاریان دا جیاببنه‌وه، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه‌و بچنه شوێنێكی تر".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌گفتوگۆیه‌كدا كه سبه‌ینێ له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به به‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان باڵی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان‌و هه‌لومه‌رجی ناو ئۆردوگای زڕگوێزه‌ڵه ده‌دوێت، ده‌ڵێت "ئێمه به‌رده‌وام داوای یه‌كگرتنه‌وه‌مان كردووه، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر لای جیابوونه‌وه‌یان گرتووه، به‌ڵام خۆ دیاره به‌زۆر ناتوانین رایانگرین. ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیان بڕۆن‌و جیاببنه‌وه، له‌م حاڵه‌دا به‌بڕوای من ناتوانین له‌م ئۆردوگایه‌دا لایه‌كی ئه‌وان بێ‌و لایه‌كی ئێمه، یان له‌م دوو سێ ئۆردوگا له‌په‌نا یه‌كه‌دا، یه‌كمان له‌لایه‌ك بین‌و یه‌كمان له‌لایه‌كی دیكه، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌بێت به‌فكری جێیه‌كی دوورتر بن، ده‌بێت دوور كه‌وینه‌وه له‌یه‌كتری، ده‌نا به‌بڕوای من له‌م ئۆردوگا ته‌نگه‌به‌رو له‌م دۆڵه ته‌نگه‌به‌ره‌دا، ئیمكانی رووداوی ناخۆش هه‌ر هه‌یه. بێجگه له‌وه‌ش به‌یه‌كترییه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بین، ئێمه نامانه‌وێ به‌وانه‌وه یان به‌هیچ شتێكی لاوه‌كییه‌وه مه‌شغوڵ بین، ئه‌رك‌و كاری یه‌كجار گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر حیزبه كوردستانییه‌كاندا هه‌یه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئێران روه‌و ئاڵوگۆڕه، دنیایه‌ك كار هه‌یه بیكه‌ین، با به‌یه‌كتره‌وه مه‌شغوڵ نه‌بین، با هه‌ردوولامان ئیفلیج نه‌بین، با رووداوی ناخۆشی لێنه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاریان دا جیاببنه‌وه، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه‌و بچنه شوێنێكی تر".
موهته‌دی ره‌خنه‌كانی باڵی كه‌مینه به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌مینه‌دا له‌وه‌دایه جۆرێك راگه‌یاندن ده‌كه‌ن كه هه‌ر نازانی چۆن بڵێیت: وا نییه‌و هه‌ر ئه‌سل‌و ئه‌ساسی نییه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری پێداگرتنیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌من بپرسی، به‌تێگه‌یشتنی من ئه‌و هاوڕێیانه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌وان، زۆر توندڕه‌و بوون، زۆر ده‌مێك له‌وه‌و پێشه‌وه، زیاتر له‌ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه بڕیاری خۆیان دا بوو، له‌هه‌ل ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌و كاره، له‌كۆكردنه‌وه‌ی هێز ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌و كاره‌و من غه‌یری تموحی فه‌ردی‌و گێڕه‌و كێشه‌ی شه‌خسی‌و ئه‌وانه نه‌بێت هیچی تری تیا نابینم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وان حه‌وت هه‌شت مانگیش ده‌بێت بۆ هیچ كارێكی حیزبی ده‌ست له‌ڕه‌ش‌و سپی ناده‌ن، هه‌ر خه‌ریكی هێز كۆكردنه‌وه‌و ته‌كه‌تولی خۆیان بوون، بۆیه زۆر پێویستیان به‌سه‌یاره بووه‌و رۆژ تا ئێواره دێن‌و ده‌چن‌و سه‌ریان زۆر قاڵه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاوێنه‌شدا كه هه‌ندێكجار ئاماژه به‌وه ده‌كرێت هۆكاری به‌شێك له‌م ململانێ‌و په‌رته‌وازه‌بوونانه‌ی ناو كۆمه‌ڵه نه‌زعه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دییه، تۆ ده‌ڵێی چی؟
ئه‌و ده‌ڵێت "راستییه‌كه‌ی من نابێ ئه‌و كه‌سه بم كه له‌وباره‌وه قه‌زاوه‌ت بكه‌م، قه‌زاوه‌ته‌كه‌ی ده‌سپێرمه ده‌ست خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ من كاریان كردووه، من خۆم به‌كه‌سێكی توندوتیژ، قسه‌ڕه‌ق، بێ حه‌وسه‌ڵه نازانم، خۆم به‌كه‌سێكی نا نه‌رم‌ونیان‌و بێ مه‌نتیق نازانم، به‌ڵام دیسانیشه‌وه با خه‌ڵك قسه بكه‌ن‌و بۆم نییه خۆم له‌مباره‌یه‌وه بڕیار بده‌م".
ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه سبه‌ینێ له‌لاپه‌ڕه‌ی كوردستانی ئاوێنه‌دا ده‌خوێنیته‌وه

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite