له به‌ر ده‌م دادگای خه‌ڵکدا

(ڕوونکردنه‌وه‌یکی دیکه له سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤی)
سالار ئاشناگه‌ر
هێندێک جار مرۆڤ تووشی هه‌ڵه ده‌بێت،به‌ڵام کاتێک که‌سانێک به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وی شته‌کان به پێچوانه نیشان بده‌ن له لایه‌ن ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی به دوای ڕاستییه‌کانن، ناکرێ چاوپۆشیان ڵێ بکرێ!
له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردووادا، له چه‌ند نوسراوه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی که‌مینه،کۆمه‌ڵێک شتی ناراست له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان بڵاو بۆته‌وه، ڵام باش بوو منیش هه‌ندیک ڕوونکردنه‌وه له‌و بابه‌تانه‌وه بخه‌مه ڕوو.
له یه‌کێک له‌و نوسراوانه دا، سه‌عیدی سه‌رهه‌نگی نووسیویه‌تی که له 15ی مانگی نوامبری ساڵی 2006 به بۆنه‌ی گرفته‌کانی ماڵی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی، وازی له‌کارکردن هێناوه و ئیستعفای‌داوه. باسی ئه‌وه‌شی کردوه که ناوندی کۆمه‌ڵه‌شی ئاگادار کردوه.
سه‌عید سه‌رهه‌نگی له مالپه‌ری هه‌لویست دا نووسیویه‌تی:
من خۆم له رێکه‌وتی 15 نه‌ڤامبری 2006 نامه‌یه‌کم نووسیوه بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و ئاگادارم کردوون که من خۆم ده‌کێشمه‌وه و هۆی ئه‌و کاره‌شم نووسیوه. من هه‌موو نامه‌که بڵاو ناکه‌مه‌وه به‌ڵام له‌و نامه‌یه دا هۆی خۆکێشانه‌وه‌ی خۆم ئاوا نووسیوه: من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاماده‌نیم چیتر ناوم له ناو ئه‌و لیسته دا بمێنێته‌وه. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بوونی ناوی من ده‌بێته هۆی باشتر یا خه‌راپتر بوونی کاره‌کان، به‌لکوو ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئیعتبارێک که به سالها زه‌حمه‌ت پێکم هێناوه. هه‌روه‌ها به‌م شیوه‌یه ئه‌وانی‌تریش ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که یا فکرێک له بودجه‌ی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی به‌که‌نه‌وه یا فکرێک بۆ حاڵی خۆیان!
یه‌که‌م ئه‌وه که هاوریانی ناوندی کۆمه‌ڵه پێش کونگره‌ی12 هیچیان ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه نین، ته‌نانه‌ت کاک عومه‌ری ئیلخانیزاده‌ش وتوویه‌تی ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه نییه. وهیچ کام له ده‌سته‌ی کارگێری رۆژهه‌ڵات تی‌ڤێ جگه له لایه‌نگرانی خۆیان،ئاگاداری ئه‌و ئیستعفانامه نه‌بوون.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی که کاک سه‌عید دانی به سه‌ر ئه‌وه داناوه که له مانگی نوامبری2006وه ئیستعفای داوه، ئیقرارێکه و ده‌ر ده‌که‌وه‌ی که مه‌سله‌که‌ی ئه‌و، موشکیلی ماڵی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بووه و ده‌ڵێ: ده‌بێ بیریک بۆ بودجه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی بکه‌نه‌وه ویا فکرێک بۆ حاڵی خۆتان! دیاره کاک سه‌عید وهاوریانی ته‌نیا بۆ ده‌رباز بوون له گرفته‌کانی ماڵی و ئه‌وه که یه‌خه‌ی ئه‌وان له ده‌سته‌ی کارگێری ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی نه‌گرێته‌وه ئیستعفایان داوه وبیریکیان بۆ خۆیان کردوته‌وه! به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان هه‌ر بمێنی وبتوانن ده‌ستیان به حیسابی بانک وئیداره‌کان بگا و بتوانن که‌س ده‌رکه‌ن و سوئی ئیستفاده‌ی دیکه بکه‌ن ئه‌و ئیستعفایه‌یان شارده‌وه.
ئیقراریکی دیکه ئه‌وه‌یه که هه‌م ناسری حیسامی و هه‌م سه‌عید سه‌رهه‌نگی ده‌ڵین ده‌ستیان به سه‌ر حیسابی بانکی رۆژهه‌ڵات تی.ڤیان‌دا گرتووه، و حیسابه‌که‌یان به تاڵ کردوه.
مالپه‌ری رێنسانس نوسیویه‌تی: ناسری حیسامی یه‌کێک له به‌رپرسانی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی و ئه‌ندامی ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ئاماژه به ده‌ستبه‌کار بوونه‌وه‌ی کادره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که لایه‌نی ده‌فته‌ری سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر حیساب بانکییه‌که‌ێ ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ڕاناگا، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه.
حیسامی له‌و بواره‌وه وتی: " حیساب بانکیی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بڕی 93 تا 94 هه‌زار کڕۆنی سویدی (نزیک به 13.500 دۆلار) تێدا بووه و 40هه‌زاری دراوه به دوو کارمه‌ند که ماوه‌ی سێ مانگ بوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌شێکی دیکه‌ش له‌و پاره‌یه دراوه به دیکه‌ی درچووه‌کانی (خه‌رج) ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی." ناوبراو وتیشی: " تا ئێستاش بڕێک پاره له حیسابی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیدا هه‌یه به‌ڵام لایه‌نی ده‌فته‌ری سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌و حیسابه ڕاناگات، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یان وه‌ڕێ خستووه.
قسه ئه‌وه‌یه ئه‌وان که ئیستعفایان داوه ئه‌دی چوون ئیزنیان به خۆ دا ده‌ست به‌سه‌ر حیسابی بانکی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی دا بگرن، و له ژێره‌وه وبه نهێنی ئه‌سناد دروست بکه‌ن و به جه‌عل خۆیان هه‌روا وه‌ک به‌رپرس له لای ئیداره‌کانی ده‌وڵتی سوئید نیشان بده‌ن. ئه‌وان به نهێنی و به کاغه‌ز ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ریان گوریوه. ئه‌وان که ئیدعای چاکسازیان هه‌یه چاکسازی ئاوا ده‌که‌ن! که‌سانیک که ئه‌و ئیدعایه‌یان هه‌یه، ده‌بایه نمونه‌ی حزبی ڕه‌فتار کردن بان و به نهێنی وڵه ژێره‌وه حیزب له نیو حیزب دا ساز نه‌که‌ن و نموونه پاکی وسه‌داقه‌ت بان، نه‌ک کوده‌تا بکه‌ن وئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێفورم وچاکسازی نایه‌ته‌وه بیکه‌ن. دیاره ئه‌وانه له‌لایه‌ن پولیسی سوئید لێ ده‌کۆڵدرێته‌وه و ڕوون ده‌بێته‌وه. له لایه‌کی دیکه ده‌ڵێن که ئه‌و پووڵه هه‌ر هی دوو کارمه‌ند بووه!!
وئاوا ده‌نووسن :(،به دوای مانگی 5 دا ئه‌و پاره‌یه‌ی که هاتۆته حیسابی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ته‌نیا ئه‌و پارانه بوون که ئیداره‌ی کاری سوئێد، وه‌ک یارمه‌تی بۆ 2 که‌س له کارمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی خستوویه‌ته حیسابه‌وه نه هیچی تر.
له‌و ماوه‌ش دا که ده‌ستمان به‌سه‌ر حیسابی بانکی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی داگرتووه وه‌ک ئه‌رکی خۆمان معاشی کارمه‌ندانمان لێداوه) سه‌عید سه‌رهه‌نگی
ئه‌وه‌ش ناراستیکی دیکه‌یه خوشیان ده‌زانن که ئیداره‌ی کاری سۆئید مانگانه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی داوه که له‌لایه‌ن ئیداره‌ی کاره‌وه له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی کاریان ده‌کرد که سێ که‌س بوون. ئه‌دی بۆ ئه‌وان ئاوا به هاسانی ده‌ڵێن هه‌ر هی مانگانه‌ی دوو که‌س بووه؟ بۆ ئاگاداریتان ئه‌و پووله‌ی ئیداره‌ی کار داویتی، ته‌نیا مانگانه‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه‌یه نه‌ک بۆ خه‌رجه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤی! باقی پووله‌که هی کێ بووه وچیان لێ کردوه؟
شتێکی دیکه ئه‌وه‌یه که که‌سێک که خۆی ئیستعفای داوه و هیچ سمه‌ت ومه‌قامێکی له ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی‌دا نه‌ماوه، چون نامه‌ی ئیخراج بۆ که‌س ده‌نوسی! بۆ که‌سیێک که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه بۆ سه‌رپه‌رستی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی دانراوه؟ غه‌ێری ئه‌وه‌یه که له به‌ر ئه‌وه که ئیوه ڕازی نه‌بوون و پلانی خۆتان هه‌بوو،نامه‌ی ده‌رکردنتان بۆ نووسی. ئیوه خوتان کرده هه‌مه کاره‌ی کۆمه‌ڵه و رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، خۆتان حیزبکیتان له مێژه له ناو حیزب‌دا دروست کرد بوو وغه‌یری خۆتان که‌ستان قه‌بووڵ نه‌بوو. ئه‌گه‌ر که‌سێکی غه‌یری خۆتان دیبا له تێ‌ڤی ئه‌وه‌ی پێتان ده‌کرا دژی ده‌تان کرد. ئێوه له‌مێژ بوو سیاسه‌تی حه‌زفی غه‌یری خودییه‌کانتان گرتبوو به‌ر. هۆی ئه‌و به په‌له فه‌رمانی ئیخراج کردنی من له لایه‌ک که خۆتان کاره‌یه‌ک نه‌بوون له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی له ڕۆژی 17 مانگی ئاگوستی دا و خۆتان لای مه‌قاماتی ده‌وڵه‌تی هه‌مه‌کاره نیشان دان و بۆ شه‌وی 17 له‌سه‌ر 18 مانگی ئاگوستی به‌تاڵان چوونی که‌لوپه‌ڵی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی چی بوو؟
سه‌عید سه‌رهه‌نگی هه‌ر له‌و ماڵپه‌ره‌دا ده‌ڵێ:
راستیه‌که‌ی ئه‌وه که کاک ساڵار به‌دزی کارمه‌ندانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی قفلی گۆری و له به‌ر ئه‌وه‌ی لێی ئاشکرا نه‌بێ، هه‌ر خۆی ده‌رگای ده‌کرده‌وه و هه‌ر خۆشی ده‌رگای ده‌به‌ست. پاشانیش خۆشی هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه و حه‌ولدان بۆ گۆرینی کۆدی ده‌رگای رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ده‌ر کرا.
یه‌کم ئه‌وه کاک سه‌عید که خۆی جار جار نه‌بێت کاتی خۆیشی سه‌ری ستودیو نه‌ده‌دا نازانی که من له ساڵێک له‌مه‌و به‌ره‌وه هه‌مو ڕۆژی زووتر له هه‌مو کارمه‌ندانی ستودیو ده‌رگام ده‌کردوه وزۆر جاریش ئاخرین که‌س بووم که ستودیوم به‌جێ ده‌هێشت و بو ئه‌وه‌ش هه‌موان شاهیدن.وا دیاره کاک سه‌عید تازه‌ی زانیوه که من له پێش هه‌مووان له ستودیو حازر ده بووم و زۆر جار ئاخر که‌س بووم که ده‌ڕوێشتمه‌وه ماڵێ!!
دووهه‌م بۆ کاک سه‌عید وهاوریانی ئاوا له گۆرینی قفڵی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی نیگه‌ران و تووڕه بوون، و بۆ مانع بوون که کۆدی ده‌رگاکه بگۆردرێ؟ ئه‌وه له حالێکدایه که دروست ڕۆژێک دوای گورینی قفله‌که، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤی کاریان ده‌کرد ئاگادار بوونه‌وه و ئیوه‌ش هه‌رچه‌ند له وی نه‌مابوون، ئاگادار ببونه‌وه، که به خاتری ئه‌وه‌ش بوو، نامه‌ی هه‌ره‌شه و ئیخراجتان بۆ به‌رپرسی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی نارد! و له نامه‌که‌دا به تاوانی گۆرینی قفل، که هه‌موان ده‌زانن بۆ بردنه سه‌ری ئه‌منیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤێ بوو، تووڕه بوون، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی لاتان باش بوو هه‌موو که‌س ته‌نانه‌ت ئه‌وانی له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیش نه‌ما بوون، کڵیلی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیان هه‌بێت وهه‌موان کۆدی ده‌رگاکه بزانن؟ چ پلانێکتان هه‌بوو که لاتان باش بوو قفل وکۆدی ده‌رگا نه‌گۆردڕێ؟ نووسیوتانه که ئه‌و کلیله به که‌سی دیکه نه‌دراوه. سه‌عیدی سه‌رهه‌نگی ده‌ڵێ:
ئیمکانی کۆپی کردنی کلیل چۆن هه‌بووه له حالێک دا کلیل به‌ده‌ست که‌سی دیکه‌وه نه‌بووه.
خۆشتان ئایا له لای ویژدانی خۆتان ڕاحه‌ته‌ن که ئه‌وه ئینکار ده‌که‌ن، من به متمانه‌کردن به یه‌کێک له دوستانی ئێوه، که کلیله‌که‌م پێ‌دا و ته‌نانه‌ت کاک سه‌عدی و ناسر شه‌سواری کارمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که نامه‌یه‌کیان له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه نووسیوه ده‌زانن هۆی گۆرینی قفله‌که چی بوو و بۆ دانه دانه‌یانم توزیح‌دا که هۆی گۆرینی قفلکه ئه‌وه بوو که چه‌ند ڕۆژ پێش ماجه‌رای دزیییه‌که که‌سانێک هاتن و دانه دانه وه‌سایله‌کانیان ده‌نوسی که چه‌نده قیمه‌ت ده‌کا وته‌نانه‌ت ناسری شه‌سه‌واری یه‌کێک کارمه‌ندانی تی،ڤی له گه‌ڵیان به کێشه هات!
ئیوه مه‌به‌ستان له گه‌وه‌ره‌کردنه‌وه‌ی گۆرینی قفل چیه،خۆشتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر فه‌رزی ئیوه دروست بێت و ویستیكی ئاوا بوو بێت که دزینی که‌لوپه‌لی تێ‌ڤی به سه‌ر که‌سی دیکه دابهێندری،بۆ قفل ده‌گۆردرێ و بۆ هه‌ولی گۆرینی کۆدی ده‌رگاکه ده‌ده‌ری و به فورمی داوا له‌ئیداره‌کانی ده‌وله‌تی ده‌کرێ؟ به‌سه‌ر که‌س داهێنان وتاوانبارکردنی که‌سانی دیکه، وه‌ختێک ده‌کرێ که هه‌موان کلیلیان هه‌بوو و کۆدی ده‌رگایان ده‌زانی.
رێنسانس نوسی: حیسامی وتیشی: "زۆربه‌ی کادره‌کانی پێشووی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی له‌مڕۆوه چوونه‌وه سه‌ر کاری خۆیان و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت داین بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌شانه ئاساییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات."
که‌س ناپرسی چون ئه‌وان که، ده‌ڵین کلیلیان نه‌بوه چون له دواییدا چونه‌وه ناو ستودیو و چونه ته‌نیا موشکیلیان، نه‌بوونی سه‌ته‌لایته ! چون به بێ که‌ڵوپه‌له‌کانی تێ‌ڤی به ته‌مای وه‌ری خستنه‌وه‌ی تێ‌ڤین؟ نه‌کا شتوومه‌که‌کانیان دۆزییێته‌وه!!
مێژوی ئه‌و حیزب له ناو حیزب دروست کردنه، ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر زیاتر له سێ ساڵ له مه‌وبه‌ر که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تازه گه‌رواوه بۆ ناو کۆمه‌ڵه، لایان وابوو که کۆمه‌ڵه ،ده‌بێ ئه‌وه بێت که ئه‌وان ده‌یانه‌وه، ده‌ستایان دایه هه‌ڵسوکه‌وه‌ت و خۆته‌یارکردن وله شێوه‌ی نامه‌شرووع بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان که‌ڵک‌وه‌رگرتن. له پێشدا له ده‌روه‌ی وه‌ڵات ده‌ستیان دایه ده‌ست به سه‌رداگرتنی ئورگانه‌کانی گرینگی کۆمه‌ڵه. له شاری یوتوبوریه‌وه ده‌ستیان پێ کرد وکومیته‌که‌ی ئه‌و شاره‌یان به ده‌سته‌وه گرت وله دواییدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو، جه‌و وکه‌ش و هه‌واییه‌کیان پێک‌هێنا که ده‌سته‌ڵات له‌مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناوی به‌ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستیان کرد به پێش چوونی ڕاستره‌وانه‌ترین ئاکار و به‌تاڵ کردنی کۆمه‌ڵه له هه‌رچی بۆنی لایه‌نگری له خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاری نێو کۆمه‌ڵگای لێ ده‌هات و به هێنانه ژێر پرسیاری بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه وئه‌رزێشه کانی ئینسانی. ئه‌وان به هه‌مو جورێک ده‌یان ویست بڵێن که سوسیالیزم و باسی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش باوی نه‌ماوه وبه‌هاتنه‌ده‌ر له حیزبی کومونیست ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه بخرێنه لاوه وزۆر شتیان به خشکه به‌ته‌ما بوون لای به‌ن و به خشکه ده‌یانه‌ویست هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵه بگۆرن، ئه‌وه‌شیان هه‌موو به ناوی ئه‌مروویی بوون ده‌کرد، ڕادیوی ژیوار یان که ڕادیۆیکیی مه‌حه‌لی کۆمه‌ڵه له سۆئید بوو داخست. ئه‌و ڕادیویه که به زه‌حمه‌تی چه‌ند هاوری ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به ڕێبازی کۆمه‌ڵه پێک هاتبوو به‌ست. ئایا بۆتان نابێته پرسیار که بۆچی ئه‌و ڕادیوییه‌تان به‌ست؟ ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه به‌داخه‌وه کاتی خۆی ده‌نگیان نه‌کرد وپیان وابوو که زۆر گرینگ نییه و ئیمکانیان پێ دان وسیاسه‌تی زۆر بوون وبۆر بوونیان گرتبو به‌ر و یا لایان وا نه‌بوو که ئه‌وان ئه‌و زه‌رفێته ده‌توانن له خۆ بنوێنن که کۆمه‌ڵه وێران بکه‌ن. ڕه‌وتی که‌مینه نه‌ک به ڕه‌سمی به‌ڵام، به‌کردوه دژی سیاسته‌کانی کۆمه‌ڵه ڕاوه‌ستان و هاوکاتیش هه‌ولیان دا که ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه بگرن و کارێکیان کرد که تلویزیون به ته‌واوی به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بێت و که‌سانیکیان که پیان وابوو که ڕه‌نگه وه‌ک وان بیر نه‌که‌نه‌وه پاڵ پێوه‌نا و سیاسه‌تی حه‌زفی موخالفانی خۆیان گرته به‌ر،به‌ئاشکرا نه‌یان هێشت که‌کار له ناو تلویزیون دا بکه‌ن و ته‌نانه‌ت زۆر هه‌ولیان ده‌دا، نه‌کا که‌سانێک که وه‌ک وان بیر ناکانه‌وه، ببنه چێهره و ئه‌وه‌شیان به ئاشکرا باس ده‌کرد. نمونه بۆ ئه‌و پێش له خه‌ڵک گرتنه زۆره ولێره‌دا لازم به نیو بردن له که‌سانێک که هه‌ولیان‌دا یارمه‌تی تلویزیون بده‌ن وپێشیان پی‌گیرا، نابینم، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئیدعا نییه و شاهیدی زیندوو بوو ئه‌وه هه‌یه. له ته‌واوی ئه‌وه ماوه‌دا لایه‌نگرانی ئه‌و ڕه‌وته ئه‌ونده که دژی هاوڕیانی ناو کۆمه‌ڵه جوڵانه‌وه و خه‌ریکی خودی و غه‌یری خودی دروستکردن بوون که قه‌ت ئه‌ونده دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران نه جوڵانه‌وه. ئه‌ونه‌ده‌ی له دژی کۆمه‌ڵه‌یان نووسی به سه‌دی یه‌کی ئه‌وه‌یان له دژی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان نه‌نوسی، خۆتان چاوێک به سه‌ر ماڵپه‌ره‌کاندا بخشێنن. ئه‌وان به ناوی دیموکراسی هه‌موو هه‌ولی خۆیان بۆ سازکردنی کۆمه‌ڵه‌یکی به دڵی خۆیان دا و له هه‌موو شێویه‌کی نهێنی و توتئه و نامشرووع، که‌ڵکیان وه‌رگرت ده‌نا ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی حیزبی ومه‌شرووع نه‌ک کودتاگه‌رانه هاتبانه پێش وهه‌ولیان دابا، که‌س ئه‌وه‌ی به ناره‌وا نه‌ده‌زانی. له کۆمه‌ڵه ڕوخساریکیان بۆ خه‌ڵک کێشایه‌وه و ته‌بلیغ کرد که ته‌نیا له حێزبه‌کانی مافیایی ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌یان ناو نا که‌ڵک وه‌رگرتن له دیموکراسی! حیزبیکی دیکه‌یان به کردوه له ناو کۆمه‌ڵه ساز کرد. ئه‌وان به کردوه نیشانیان دا که مه‌به‌ستیان له چاکسازی چیه وئیدعاکانی ڕه‌وتی که‌مینه بۆ چاکسازی وڕیفورم چه‌نده ڕاسته! به دوای ئه‌وه که خاتر جه‌م بوون که له کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌دا به شێوه‌ی مه‌شرووع ده‌نگ ناهێنه‌وه وناتوانن ده‌سته‌ڵات به ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بگرن کونگره‌یان ته‌حریم کرد و ئه‌و جار که‌وتنه معامله‌ی ده‌سته‌ڵات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، بۆ ئه‌وه‌ش، هه‌موو سنووریکی ئه‌خلاقیان به‌زاند حازر بوون تاوانی دزی له که‌سانێک بده‌ن که بۆ خوشیان لیان ڕوون بوو که وانییه. به‌ڵی ئاخر، به تاوانبار کردنی هاوریانی تا دوینیان ده‌یان ویست ڕیفورم بکه‌ن! ڕه‌نگه چاکسازی لای ئه‌وان ئه‌وه بێت!! ئایا که‌سانیک که له‌گه‌ل ئه‌م عیده‌یه که‌وتوون ترسی ئه‌وه‌یان نیه سبه‌ینی ئه‌گه‌ر ده‌روێش و موریدیان نه‌بن نوره‌ی تاوانبارکردنی ئه‌وانیش ده‌گا؟ ئه‌وان ته‌نانه‌ت له متمانه و سه‌داقه‌تی خه‌ڵک که‌ڵکیان وه‌رگرت تا به هه‌ر جورێک بێت به ئامانجاین بگه‌ن. له هه‌موو دڵفه‌روانێک ومتمانه‌یه‌ک که‌ڵکیان وه‌رگرت تا له ژیره‌و پلانه‌کانیان ببنه پێش. ئایا ئه‌وان له لای ویژدانی خۆیان شه‌رم ناکه‌ن! ئایا ده‌توانن شه‌و بخه‌ون و ئاسوده بن و ئاوا خه‌ڵک تاوانبار بکه‌ن! ئایا ئه‌وه ،مانای چاکسازییه‌که‌یانه! کارێکیان کرد که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ڕاوه‌ستن و ئه‌و جار وێنه‌ی که‌سی لێدراویان خسته سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان تا نیشان بده‌ن ئه‌وه‌یه نه‌تیجه‌ی چاکسازییه‌که‌یان تا تاوان بخه‌نه سه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی که‌م ته‌جروبه وئیحساساتی و به ئه‌وه تاوانی دووبه‌ره‌کایه‌تی خستن و تاڵان‌کردنی که‌لوپه‌ڵی تلویزیون وبه‌تاڵ کردنی حیسابی بانکی تلویزیون پێ بشارنه‌وه.
له ئیوه ی ئازادیخواز و به ئینسافه پرسیار ده‌که‌م، تاوانی لێدان وبریندار بوونی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رکێ؟
ئه‌وانی که دووبه‌ره‌کییان پێک هێنا و له جیاتی ڕیفورم وچاکسازی راسته‌قینه، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له‌یان له گه‌ڵ یه‌کتر کرده دوژمن و نه‌یارانی پێ خوش کردین، کێن؟ به چ مه‌به‌ستێک له ووشه‌کانی رێفورم و چاکسازی که‌ڵکیان وه‌رگرت؟ تاوانی له‌ت له‌ت کردنی کۆمه‌ڵه، پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر یه‌ک دانان و شه‌ر و پێ‌خۆشکردنی نه‌یارانی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان وداخستنی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که هه‌ولی دا ببێته چرای ماڵی خه‌ڵکی زۆڵملێکراوی کوردستان، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ڕه‌وتێك که بۆ داپوشانی ڕواڵه‌تی ناحه‌ز و مه‌قامپه‌رستانه‌یان له ووشه‌کانی ئیسلاحخوازی و ڕیفورم که‌ڵک وه‌رگرت. ئه‌وان نیشانیان دا چه‌نده‌بروایان به ئه‌و ووشانه هه‌یه! حازرن کۆمه‌ڵه له‌ت، له‌ت که‌ن و خه‌ڵک بهێنه سه‌ر کۆمه‌ڵه و ئه‌ندامان دڵ‌سارد بکه‌نه‌وه و حازرن وه‌ک جه‌ماعه‌تی القاعده که عه‌ملیاتی ئینتحاری به‌که‌ن، خۆیان وکۆمه‌ڵه به تێکرایی له‌ناو ببه‌ن. ده‌نا خۆشیان ده‌زانن ئه‌وه‌ی که کردیان نه چاکسازی به‌ڵکۆ کۆده‌تا، وێرانسازی وپشت کردن له ویستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بوو.
ئاخۆ ئیوه ئاکاره‌کان ده‌ده‌نه به‌ر لێکولینه‌وه، ئاخۆ ئیوه ڕازی ده‌بن حه‌ق و ناحه‌ق وه‌ک یه‌ک چاو لێ بکرێ؟
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که ئینسافیان هه‌یه و ده‌یانه‌وی حه‌ق وناحه‌ق وه‌ده‌ر که‌وی له به‌رامبه‌ر به ناراستییه‌کان هه‌ڵویست بگرن!
20070915

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite