حیزبایه‌تی و ئاسته‌نگه‌کانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
سالار پاشایی
حیزب وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک به مانا مۆدێرنه‌که‌ی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌کانی خه‌ڵک یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی، ره‌نگه مێژووی دروست بوونه‌که‌ی له ئوروپا له دوو سه‌ده تێنه‌په‌ڕێ و له رۆژهه‌ڵاتیشدا بێ‌شک سه‌د ساڵی تێنه‌په‌ڕاندووه. حیزب ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ی سه‌رده‌می مودێرنی کۆمه‌ڵگاکانه که له دڵی سه‌رمایه‌داریدا و له پانتای سیاسه‌ت وه‌ک دیارده‌یه‌ک له لایه‌ن خاوه‌ن بیر و سیاسه‌توانانه‌وه هاته دروست بوون. ئاشکرایه که جۆری دروست بوون و سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی هه‌ر حیزبێک له بنه‌ڕه‌تدا، ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و کێشه هاودژه‌کانی نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که. ئه‌م دیارده‌یه له ئوروپا له دڵی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌ری هه‌ڵهێناو به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وتی مۆدێڕنیتی له‌و وڵاتانه، خێراتر و بنچینه‌یی¬تر له شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان بوو، توانی بنه‌چه‌یه‌کی مودێرنتر و سه‌قامگرتووتر بێنیته به‌رهه‌م. سیاسه‌توانان به هه‌موو بیره جیاوازه‌کانیانه‌وه، هه‌ر له چه‌پ و راسته‌وه هه‌تا میانه‌ڕه‌و و لیبراڵ، حیزبیان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک له دونیای خه‌بات و سیاسه‌تدا به‌باشی به‌ڕێوه‌برد. ده‌سکه‌وته‌کانی حیزبایه‌تی له ئوروپا و رۆژئاوا، هه‌موو میراتی دووسه‌ده‌ی رابردووه که توانیویه‌تی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، پاڕله‌مان و باقی رێکخراوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا، رۆڵی بنچینه‌یی و ئه‌ساسی هه‌تا ئێستاش وه‌ئه‌ستۆ بگرێت و به‌م پێیه، نه‌ریتێک له‌م بواره‌دا له‌پاش خۆی به جێ بهێڵێت.
ره‌نگه حیزبایه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیدا، به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریتی حیزبایه‌تی و دارشتنی پێکهاته‌ی حیزبی، زۆرتر چاولێکردن و ته‌قلیدێک بووه له وڵاتانی ئوروپایی، هه‌رگیز به زۆر هۆکار نه‌یتوانیوه، ئه‌و سه‌قامگرتوویی و رۆڵه بنچینه‌ییه به‌و په‌ڕی دیسیپلین و به ستراتێژێکی رۆشنه‌وه به‌ره‌و پێش به‌رێت. یه‌کێک له هۆکاره راستییه‌کانی نێو ئه‌مری واقیع که تا هه‌نووکه‌ش دیارده‌ی حیزبایه‌تی له وڵاتانی چه‌شنی وڵاتانی ئێمه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بووه، ئاستی دواکه‌وتوویی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه که راسته‌خۆ کاریگه‌ری له سه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و پانتایی سیاسه‌ت هه‌یه که به‌رده‌وام ئه‌م پاشکه‌وتووییه و ره‌وتی هێواشی گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگا، له چه‌قی دیارده‌ی حیزبایه‌تی له‌م وڵاتانه، ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئاسه‌واری سونه‌تی بوون و فه‌رهه‌نگی نزمی سیاسی، به‌رده‌وام له‌مپه‌رێک بووه له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕنکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی حیزبی و پێکهاته‌ییدا که بتوانێت پێویستیه‌کانی سه‌رده‌می خۆی وڵام بداته‌وه. ئه‌گه‌رچی حیزبایه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵی نوخبه‌ی فیکری و سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان و له‌م رێگه‌وه هه‌وڵ ده‌درێ جه‌ماوه‌ری بێ فۆڕمی نێو کۆمه‌ڵگا له ئاستی جیاواز و به‌ربڵاودا رێکبخرێت، به‌ڵام گه‌لێک له‌مپه‌ری جیددی و جاری واشه به‌شێک له‌م نوخبه سیاسییه به کرده‌وه ده‌بێته له‌مپه‌رێک بۆ گۆڕنکارییه حیزبییه‌کان. بێگومان هه‌روه‌ک ده‌مێک ساڵه جیهانی فه‌لسه‌فه ئاماژه‌ی به‌م راستییه داوه که "هه‌ردیارده‌یک له جیهانی ئێمه‌دا توانایی گوڕین بۆ دژی خۆی هه‌یه"، ئه‌وه مرۆڤی وشیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ژیانی سیاسی و خه‌باتکارانه‌ی خۆیدا، توانایی گوڕین بو دژی خۆی هه‌یه و به‌م پێیه ره‌نگه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو مێژووی سیاسی خۆیدا بوه‌ستێته‌وه و به چه‌شنێک په‌ڕاوێز که‌وتن یا فه‌وتانی سیاسی خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه له کۆسپه‌کان که ئه‌کتێڕانی هه‌ڵسووڕی نێو پانتای خه‌بات و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، بۆخۆیان به‌رهه‌می ده‌هێنن.
هۆکارێکی دیکه که لام وایه به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو به‌رده‌وام کۆسپێکی بنه‌ڕه‌تی بووه له‌به‌رده‌م حیزبایه‌تی و گۆڕین بۆ شیوازه ته‌واو مودێڕنه‌که‌ی، جۆری سیسته‌می سیاسی زاڵ به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی بووه: واته دیکتاتۆری و ئیستبدادی سیاسی هه‌ر له کۆنه‌وه به‌رده‌وام له‌مپه‌رێکی داپڵۆسینه‌ر بووه له‌به‌رده‌م ئه‌و حیزبانه‌ی که وه‌ک ئوپۆزیسیۆنی پێشکه‌وتووخواز هه‌وڵی سه‌قامگرتن و به‌ره‌وپێشچوونی خۆیان به نهێنی یا ئاشکرا له کۆمه‌ڵگادا داوه. له ئێران و کوردستان له حه‌فتا ساڵی رابردوودا، دیکتاتۆری پاشایه‌تی و ئایینی به درێژایی ساڵانی رابردوو به‌رده‌وام گورزێکی کاریگه‌ر و روخینه‌ر بووه بۆ سه‌ر تێکدانی حیزبه سیاسییه نه‌یاره‌کان که به هه‌مه‌وو چه‌شنێک دژایه‌تی کردوون و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی جددی بووه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی ئه‌م وڵاته نه‌توانن به شێنه‌یی سه‌قام بگرن و له فه‌زایه‌کی ئازاد و کراوه‌دا درێژه به چالاکی سیاسی و خه‌مڵینی حیزبی خۆیان بده‌ن له کۆمه‌ڵگادا و زۆر جاران دوور له وڵاتی خۆیان و بزووتنه‌وه‌که به‌سه‌ر به‌رن.
کۆسپێکی¬تری به‌رده‌م حیزبایه‌تی مۆدێرن و عیلمانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی، کاریگه‌ری هه‌بوونی به‌هێزی ئایین، سوننه‌تی ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌ره‌ستی بووه له نێو کۆمه‌ڵگادا. ئیسلامی سیاسی یه‌کێک له‌و ره‌وته پاشکه‌وتووانه بووه که هه‌وڵی داوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌یه‌کی مودێرنی وه‌ک دروستکردنی حیزبی سیاسی، تێهه‌ڵکێشێک له کۆنه‌په‌ره‌ستی و که‌ره‌سه‌ی مۆدێرن بێنێته به‌رهه‌م بۆ زاڵکردنی کونه‌په‌ره‌ستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر جاران هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری راونیویه‌ته حیزبایه‌تی مودێرن و عیلمانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی و هه‌رکات ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێ، به ناوی دیفاع له ئایین و خوداوه، گورزێکی کاریگه‌ر و دژه مرۆیی له حیزبه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌ی رابه‌رییه‌که‌ی وه‌شاندووه و به کرده‌وه هه‌روه‌ک مۆنوپۆلخوازه دیکتاتۆره‌کان، کۆنه‌په‌ره‌ستی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌پێداوه.
ده‌زگای فیکری و پشت به‌ستن به ئایدۆلۆژییه‌کی دیاریکراوی سه‌رده‌م، یه‌کێک له فاکته‌ره گرینگه ئه‌ساسییانه‌یه که هه‌ر حیزبێکی سیاسی پێویسته خه‌تی سیاسی و روانگه فیکرییه‌کانی به پشت به‌ستن به‌و ده‌زگا فیکرییه، به رۆشنی رووبه کۆمه‌ڵگا رابگه‌یه‌نێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی له که‌وڵی خوێندوه‌ی جیاواز و لێکدژو پارادوکسیکاڵدا خۆی پێشانداو و له شێوازی ئاسایی خۆی ترازاوه. له‌به‌ره ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئایدۆلۆژیا فیکری و ده‌زگا نه‌زه‌رییه‌کان وه‌ک زۆر شتی دیکه، هه‌ڵێنجراوی رۆژئاوا و نه‌ریتی فیکری ئۆروپایین و خوێنده‌وه‌ی روکه‌شی یان نامه‌عریفی، زه‌برێکی کاریگه‌ری له خه‌تی سیاسی و فیکری حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی داوه. بۆ وێنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خوێندنه‌وه‌ی ئۆرتۆدۆکسیانه بۆ مارکسیزم، زۆرجاران حیزبی توشی ئینشیقاق کردووه و جاری واشه خوێندنه‌وه‌ی لیبراڵی و راستڕه‌وانه له چه‌پ، یان نه‌ته‌وه‌گه‌ری، بنه‌چه‌ی فاشیزمی له خۆی پێشانداوه‌و هه‌وڵی داوه رواڵه‌تێکی دیمۆکراتێک به خۆبگرێ و ئه‌مه‌ش حیزبی سیاسی به‌ره‌و ته‌کان و شه‌کان و ناسه‌قامگرتوویی بردووه. به گشتی پاشخانی مه‌عریفی لاوازی نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاتانه کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جیددی بووه که هه‌تا ئێستاش حیزبی سیاسی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌تی و عه‌قڵییه‌تی دۆش داماو له لێکدانه‌وه‌ی راستییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ته‌نیا به قازانجی لێکترازانی حیزبی، لیبراڵیزمی رۆژهه‌ڵاتی و بێ خه‌تی سیاسی و ئاڵۆزی فیکری پاڵنراوه و گۆڕانێکی ئه‌وتۆی جگه له کۆمیک بوون له خۆی نیشان نه‌داوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسمان کرد ئاوردانه‌وه‌یه‌کی خێرا بوو له کۆسپه‌کانی به‌رده‌م حیزبایه‌تی وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی مۆدێرن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و چاره‌نووس سازه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و یان سه‌قامگرتوویی حیزبی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی که ساڵانێکی زۆره ئاوات و ئاره‌زووی خنکێندراویان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌ستی سیاسی و رزگاری یه‌کجاری، له ته‌نگه‌ژه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هاودژدا، سه‌رده‌مێکی روو له گۆڕان تێپه‌رده‌کا و دیار نیه که ئه‌م گۆڕانه چ زه‌مه‌نێک و چه‌ند نه‌سڵی دیکه له خه‌باتکارانی سیاسی و رێبوارانی رێگای ئازادی به خۆیه‌وه ده‌سوتێنێ و هه‌زینه‌ی بۆ ده‌دات. به گشتی، ئیستبداد و دیکتاتۆری سیاسی، پاشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و کولتووری، لاوازی پاشخانی مه‌عریفی نوخبه‌ی سیاسی، ئایین و کۆنه‌په‌ره‌ستی و نه‌بوونی نه‌رێتێکی مودێرن له حیزبایه‌تی، به‌شێکی زۆر له‌و ئاسته‌نگانه‌ن که حیزبه سیاسییه پێشکه‌وتوو و عیلمانییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌سته‌ویه‌خه‌ین و به ته‌واوی ناچارن بچنه شه‌ڕیه‌وه. بێگومان له‌م نێوه‌دا ئه‌وه هێزه چه‌پ و دیمۆکرات و پێشکه‌وتووخوازه‌کانن که ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی حیزبایه‌تی و خه‌باتی رابردوو، هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان و دارشتنه‌وه‌ی نوێی پێکهاته‌ی حیزبی و رێبه‌ری خۆیان بده‌ن و به‌م پێیه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رن که شیاویه‌تی. بێ‌شک سه‌رده‌می قه‌یران و خه‌ساره حیزبییه‌کان ته‌نیا به تیپه‌ڕکردنی ئه‌م ئاسته‌نگانه‌و دوورئه‌ندێشییه‌کی پێشکه‌تووخوازانه دێته به‌رهه‌م. خوێنده‌وه له دێمۆکراسی حیزبی وه‌ک کوڵتور یان وه‌ک ئه‌مرێکی سیاسی بێگومان ده‌بێت به پاشخانێکی مه‌عریفی به هێز و "ئینسجامی" فیکری و به دوور له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کی تاک ڕه‌وانه‌وه‌و گه‌نده‌ڵی حیزبی، ده‌کرێت و ده‌شێ وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تی‌تر و جیاوازتر له ئێستا بپه‌رژێینه سه‌ری و تیۆریزه بکرێ و هه‌روا به روکه‌شی و وه‌ک دروشمێک به ته‌نیا نه‌یه‌ته ئاراوه.

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite