گوشاری دووباره‌ی رژیم بۆ سه‌ر چینی كرێكار له ئێران

ئه‌نوه‌ر ئه‌سه‌دزاده
كرێكارانی ئێرانی هه‌ر به‌درێژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئاخوند، له‌زۆربه‌ی مافه‌كان له‌چه‌شنی بوونی سه‌ندیكا‌و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربه‌خۆی كرێكاران بێبه‌ش بوون. ئه‌گه‌ر چی كۆماری ئیسلامی هه‌ندێك دام‌وده‌زگا رواڵه‌تیی به‌ناو پشتیوانی له هێزی كرێكاری ئێران پێكهێناوه كه تا ئێستاكه به‌پێی كاركرده‌كانیان هیچ ده‌سكه‌وتێكی ئه‌وتۆیان بۆ چینی كرێكاری ئێران به‌دواوه‌نه‌بووه، ته‌نانه‌ت ده‌توانین بڵێین به‌شێوه‌یه‌كی روهه‌ڵماڵاوانه هه‌ركات كرێكاران خوازیاری ده‌سته‌به‌ركردنی مافه‌كانیان بوون، ده‌ست به‌جێ به‌ربه‌ستێكێان خستۆته به‌رپێیان. به‌وچه‌شنه ده‌توانین بڵێن كه كریكارانی ئێران له ده‌سه‌ڵاتدارییه‌تی كۆماری ئیسلامی، به‌رده‌وام دژایه‌تییه‌كی بێوێنه‌یان به‌ڕوداكراوه‌و و زۆرجاریش ئه‌گه‌ر به چه‌شنێك هاتبێتنه مه‌یدان‌و ده‌نگیان هه‌ڵبریبێت، ده‌ست به جێی سه‌ركوت كراون. بۆ نموونه گرتن‌و زیندانی كردن‌وبێچاره‌نووسی له داهاتووی مه‌نسورئوسانلو و مه‌حمودی ساڵحی له‌رێبه‌رانی كرێكاری‌و هه‌روه‌ها له‌تازه‌ترین كرده‌وه‌ی دژه كرێكاری دا سه‌پاندنی حوكمی زیندان‌و شه‌لاق بۆ هه‌ڵسووڕاوانی كرێكاری شاری سه‌قز و هه‌روه‌ها له‌سه‌ركارده‌ركردنی زیاتر له 22 كرێكاری كارخانه رستن‌وچینی شاری سنه ده‌رخه‌ری زیادكردنی گوشاره‌كانی ئه‌م نیزامه‌یه به‌دژی كرێكارانی ئێرانی.
ئه‌م پێشێلكاریانه‌ی چینی كرێكار له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكۆماری خولی نۆهه‌م‌و هاتنه‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌حمه‌دی نژاد‌و باڵی ئووسلگه‌راو ده‌مارگرژی كۆماری ئیسلامی، زیاتر به‌چه‌ند قات زیادی كردوه، به‌جۆرێك كه رۆژ نه‌بووه كرێكاران توشی گوشاری زیاتری له‌چه‌شنی ده‌ركردن‌و سه‌ندنه‌وه‌ی كاروهه‌روه‌ها كه‌مكردنه‌وه‌و بڕینی حه‌قده‌سته‌كانیان‌و زیاد كردنی ساعه‌ته‌كانی كاركردن‌و دانی ده‌یان مه‌رجی دژه كرێكاری بۆمانه‌وه‌و دامه‌زراندن له‌سه‌ركار له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای وه‌زاره‌تی كار‌و خاوه‌ن كاران نه‌بنه‌وه. به‌م چه‌شنه ئێستاكه ئه‌م هه‌ڵس‌وكه‌وتانه‌ی ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م‌و بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی گوشاره‌كان بووه هۆی هاتنه سه‌رشه‌قام وده‌ربڕینی رق‌وتوڕه‌یی كرێكارانی بوێر‌و چاونه‌ترسی ئێرانی. به‌چه‌شنێك كه رۆژانه‌و به‌شێوه‌ی ناوبه‌ناو له‌هه‌واڵ‌و راگه‌یاندنه‌كاندا باسی مانگرتن‌و ناڕه‌زایه‌تی نواندنی كرێكارانی ئێرانی به‌دژی سیاسه‌ته دژه‌كرێكارییه‌كانی كه‌وته به‌ر باس‌و لێكدانه‌وه.
هه‌ر له‌وپێوه‌نده‌داو له درێژه‌ی گوشاره‌كانی كۆماری ئیسلامی‌و خاوه‌ن كارانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی نۆهه‌م درێژه‌دان به‌پێشێلكارییه‌كانی مافی كرێكارانی شیركه‌تی "نه‌یشه‌كه‌ری حه‌وت ته‌په"یه كه بۆته‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی كرێكارانی ئه‌وشیركه‌ته. به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌وبواره‌دا پاش نه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانی چه‌ند مانگی رابردووی ئه‌م كرێكارانه‌وه هه‌روه‌ها جێبه‌جێ نه‌كردنی داخوازییه سنفییه‌كانی ئه‌م كرێكارانه له‌لایه‌ن به‌رپرسانی ئه‌م شیركه‌ته‌وه، كرێكاران ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له‌به‌رده‌م فه‌رمانداری شاری شوشی سه‌ربه پارێزگای خوزستان. پێویسته‌بوترێ كه پێش له‌مانگرتنی كرێكاران یه‌كێك له‌به‌رپرسانی ئاخوندی ئه‌م شیركه‌ته به‌ڵێنی جێ به‌جێكردنی هه‌ندێك مافی له‌چه‌شنی دانی مافی بیمه‌و دابین كردنی ئاسایشی شوێنی كار، گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ماڵه‌كانی سه‌ربه‌و شیركه‌ته بۆ كرێكاران‌و هتد دابووه‌به كرێكارانی ئه‌م شیركه‌ته، به‌ڵام به پێ هه‌واڵه‌كان هاوكات له‌گه‌ڵ جێ به‌جێ نه‌كردنی ئه‌م وه‌عده‌و به‌ڵێنانه له‌لایه‌ن ناوبراوه‌وه، كرێكاران ده‌ستیان داوه‌ته‌مانگرتنێكی به‌رین به‌دژی به‌رپرسانی شیركه‌تی ناوبراو.
ئه‌وه‌ی كه لێره‌دا هاتووه‌ته‌نیا نموونه‌یه‌كه له پێشێلكه‌ری مافه‌كانی كرێكاران‌و له‌لایه‌كی دیكه‌وپه‌رچه‌كردار نواندنی كرێكارانی ئێرانی، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی سه‌رۆكۆماری ئه‌حمه‌دی نژاد كه له‌سه‌ره‌تای هه‌ڵبژاردنه‌كاندا له‌وه‌په‌ڕی بێشه‌رمیدا باسی له‌جێبه‌جێكردن‌ودابین كردنی مافه‌كانی كرێكاران‌و زۆر شتی دیكه‌ی له‌و چه‌شنه ده‌كرد، جیا له‌فریوو بێڕێزی به‌كرێكاران، چی دیكه‌ی لێنه‌كه‌وتۆته‌وه. گومان له‌وه‌دانیه كه ده‌سه‌ڵاتدارنی باڵاده‌ست له ئێران‌و به‌تایبه‌ت شه‌خسی ئه‌حمه‌دی نژاد باش له‌وه ئاگاداره كه هێزی كرێكاران‌و زه‌حمه‌تكێشانی ئێرانی له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوایدا گه‌شه‌یه‌كی فیكریی شیاویان به خۆیانه‌وه‌دیوه. ئه‌مه‌ش به‌چه‌شنێك رۆڵی كارتێكی پۆزه‌تیڤی هه‌بووه له‌سه‌ر بردنه سه‌ره‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتن‌و لێكدانه‌وه‌ی كرێكاران‌و هه‌روه‌ها شاره‌زابوون‌و زاڵ بوون به‌سه‌ر مافه‌كانیان. به‌و بۆنه‌وه رژیمی ته‌نگه‌تیله‌و به‌رچاوته‌نگی كۆماری ئیسلامی بۆ پاشه‌كشه‌كردن به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌م بیرۆكه‌یه هیچ رێگه‌یه‌كی جگه له‌گوشارو هێرشی زیاتر بۆسه‌رئه‌م چینه له كۆمه‌ڵگای ئێرانی وه‌ك ماركس وته‌نی جگه له فرۆشتنی هێزی له‌شی خۆیان چی دیكه‌یان نیه بۆ فرۆشتن، نه‌هێشتۆته‌وه.
پڕ ئاشكرایه كه نه‌بوونی رێكخراوه‌و سندیكا كرێكارییه‌كان خه‌سارێكی گه‌وره‌یه كه له په‌یكه‌ری به‌هێزی چینی كرێكاری ئێرانی له‌ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی كۆماری ئیسلامی كه‌وتووه. به‌و مه‌به‌سته چینی كرێكار و به‌تایبه‌ت رێبه‌رانی ئه‌م چینه سه‌ڕه‌رای ته‌واوی به‌ربه‌سته‌كانی به‌رپێیان‌و سه‌ره‌ڕای ته‌واوی ئه‌و بێڕێزیانه كه له‌لایه‌ن خاوه‌ن كارانی سه‌ر به‌رژیمه‌وه به‌سه‌ریاندا سه‌پاوه‌و بۆساتێكیش ده‌ستیان له‌خه‌بات‌و تێكۆشانی خۆیان هه‌ڵنه‌گرتووه‌و به‌رده‌وام‌و وه‌ك هێزێكی ئه‌كتیڤ‌و به‌رهه‌ڵه‌ست به هیچ شێوه‌یه‌ك مه‌یدانیان بۆهێزه‌كانی دژه كرێكاری كۆماری ئیسلامی چۆڵ نه‌كردووه.

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite