خه‌ڵکی شۆڕشگێر و ئازادیخوازی کوردستان
مسته‌فا قباخکندی
2007-10-12
هه‌روه‌ک هه‌مووان ده‌زانن کیشه‌کانی نیو کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێری زه‌حمه‌تکیشانی کوردستانی ئیران دوای ماویکی تاقه‌ت پروکین بو کومه‌ڵانی ئازادیخواز و شۆڕشگێر و له هه‌مان کات دلخوشکه‌ر بو داگیرکه‌ران کوماری ئیسلامی و دوژمنانی کۆمه‌ڵه سه‌رئه‌نجام ره‌وتی به نیو که‌مینه له ریکه‌وتی 22-09-2007 جیا بوونه‌وه‌ی خوویان راگه‌یاند.
من به‌لامه‌وه زور سه‌یره که که‌مینه له ریکه‌وتی 14-04-2007 خووی به فه‌رمی راگه‌یاند و له 07-08- 2007 خوی هه‌لده‌وه‌شانده‌وه.
له سه‌ره‌تای پیکهاتنی که‌مینه هه‌تا ئه‌و کاته‌ش که جیابوونه‌وه‌که‌یان راگه‌یاند یه‌ک جاریش له نیو کۆمه‌ڵه‌دا قسه‌وباسیان له سه‌ر چاکسازیکه‌یان نه‌کرد و کووبونه‌وه‌یان ساز نه‌کرد که به ئه‌ندامان بلین چیان ده‌وی چوونکه له راستیدا هیچیان پی نه‌بوو تا وه‌کو باسی بکه‌ن.
ئه‌وه به‌شیکه له قسه‌کانی کاک عومه‌ر ئیلخانیزاده له گوڤاری ئاسو ژماره 519 دووشه‌مه 3/9/2007
جیاوازی له سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌وه‌ی كه کۆمه‌ڵه كوردستانییه، چه‌پ و سۆسیالیسته نییه، به م ئه‌گه‌ر دنه سه‌ر تاكتیك و جۆری حزبایه‌تی، زۆر به ئاشكرا جیاوازییه‌كان دیاره و به ھهلومه‌رجی سیاسیی ئیستاشه‌وه په‌یوه‌ندی ھه‌یه.
کاك عومه‌ر ده‌کری له‌سه‌ر تاکتیک و جوری حیزبایه‌تی ئیوه کۆمه‌ڵه بروخینن؟ له حالیکدا زورینه‌ى کۆمه‌ڵه وه‌ک تو فکر ناکه‌نه‌وه، تو ده‌توانی قسه‌وباسه‌کانی خووت له نیو ریکخراوه‌که‌ت به کووبونه‌وه و جه‌لسات و سیمینار و نوسراوه پیشکه‌ش بکه‌ی، بـــــــه‌لام به‌داخه‌وه نه‌تان کرد، له کاتیکدا میدیای کۆمه‌ڵه‌تان به ده‌سته‌وه بو، ئاسوی روژهه‌لات، رادیو روژهه‌لات و روژهه‌لات تی.ڤی به‌لام چوونکه ئامانجی ئیوه ته‌نیا ده‌سه‌لات و کورسی بو و به‌س ئه‌وی بو ساتیکیش فکرتان لى نه‌کردوه خوینی 3500 کچ و کورى شۆڕشگێرى گیانبه‌ختکردوى کۆمه‌ڵه،ئه‌وانه‌ی لــــــــه به‌ندیخانه‌کانی دوژمنی ئازادی ، گیانی ئازیزیان بو ئه‌وه‌ی که نه‌هینیه‌کانی کۆمه‌ڵــــــــــــــــــــــه نه‌درکینن به‌خت کرد و ئه‌و که‌سانی نه‌هینیه‌کانی کۆمه‌ڵه‌یان ده‌هینا و ده‌بر و ئه‌و که‌سانـــی هه‌موو ژیانیان بو کۆمه‌ڵه دانا و ئه‌و که‌سانی که به جه‌سته بریندار و ئه‌ندامیکی له‌شیان له ده‌ست دا. من له گه‌ل ریزم بو رابردوتان که زورت زه‌حمه‌تکیشا بو کۆمه‌ڵه، به‌لام به‌راستی له‌م 1-ــ-2 سالی دوایدا زور کارتان کرد که نه‌ده‌با ئه‌نجامتان دابا، هه‌ر که‌سیکتان پی خوش بو هیناتانه نیو کۆمه‌ڵه ته‌نیا به مه‌به‌ستی دیارکراوی خوتان، زور به‌داخه‌م که سوننه‌تگه‌لیکی واتان هینا نیو کۆمه‌ڵه که له‌گه‌ل میژوی کۆمه‌ڵه‌دا ناته‌بایه، هیوادارم ئه‌و سوننه‌تانه‌شتان له‌گه‌ل خوو هه‌لگرن.
که‌مینه ئیستا به بنه‌مالی گیانبه‌ختکردوانی کۆمه‌ڵه و ریبازه‌که‌ی چ ولامیک ده‌ده‌نه‌وه؟ ده‌له‌ین بویه وامان له کۆمه‌ڵه کرد بروین کۆمه‌ڵه چاک بکه‌ین؟
که‌مینه له راگه‌یاندنیکی دیکدا که به‌شیک له راگه‌یاندنه‌که‌یان له خوواره‌وه ده‌یبینن ده‌لی:
ئه‌و رەوته له چوارچێوەى ته‌شکیلاتى کۆمه‌ڵه‌دا و له هه‌موو ئه‌رکەکانى حیزبى به پێى پێڕەوى ناوخۆ به‌شدارى دەکات و له رێگاى ئورگانیسمى حیزبییه‌ەوە دەیهەوێ ته‌ئسیر دابنێ بۆ گه‌شه و چاکسازى له کۆمه‌ڵه‌دا. ئێمه پێمانباشه و خوازیارین زابیته‌ى کارمان به دیالۆگ له‌گه‌ڵ هاورێیانمان له رەهبه‌رى کۆمه‌ڵه‌دا دیاری بکه‌ین. پێویسته بگوترێ له راگه‌یاندنێکى دیکه‌دا، به شێوەى کونکرێت خاڵه گشتى و ئه‌سڵییەکانى بۆچونى خۆمان بۆ پرەنسیپه‌کانى کار و ئه‌رکه‌کانى داهاتوى کۆمه‌ڵه دەخه‌ینه به‌ر نه‌زەرى هه‌موان.
ئه‌وه ئه‌و نوسراویه‌ی که راتانگه‌یاند به‌لام به‌کرده‌وه ئه‌وی نه‌تان کرد که گوتتان، له هیچ کاریکی حیزبی‌دا به‌شداریتان نه‌کرد،هه‌ویستان ئیستودیوی روژهه‌لات تی‌ڤی له کوردستان تالان به‌که‌ن و زور کاری دیکه که به خووتان باشتر ده‌زانن ده‌لیم چی،ئاوا ده‌بی ته‌ئسیر دانان؟
ئێمه له‌وڕۆ به دواوه له ژێر ناوی "كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران - ره‌وتی چاكسازی و گه‌شه" وه‌ك حیزبێكی جیاواز كار ده‌كه‌ین و ئه‌وه‌شمان به هاورێیانی به‌رابه‌رمان راگه‌یاندوه. ئێستاش رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه ئاماده‌ین جۆرێك له كاری هاوبه‌ش و نزیك له ئاڵقه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا مه‌ودای بۆ بڕه‌خسێ تا به‌ڵكوو ببێته هه‌وێنێك بۆ فراوان كردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو باڵه‌كانی كۆمه‌ڵه و ره‌وتی چه‌پ و رزگاریخواز له كوردستاندا.
به‌راستی جیگای پیکه‌نینه که زه‌حمه‌ت ده‌ده‌ن به‌خوتان که رایده‌گه‌یه‌نین كه ئێمه ئاماده‌ین جۆرێك له كاری هاوبه‌ش و نزیك له ئاڵقه‌ی كۆمه‌ڵه‌دا مه‌ودای بۆ بڕه‌خسێ تا به‌ڵكوو ببێته هه‌وێنێك بۆ فراوان كردن و یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌موو باڵه‌كانی كۆمه‌ڵه و ره‌وتی چه‌پ و رزگاریخواز له كوردستاندا.
من هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌لیم که که‌س ئیوه‌ی به ردین یان ریش سپی خوویان نازان.
سه‌رنج به‌ده‌ن به قسه‌کانی
کاک ناسر حیسامی له وتوویژ له گه‌ل خالید محه‌مه‌زاده له ریکه‌وتى 2007- 06 - 12 - 18:45
ئه‌وا ده‌لى:
ئه‌گه‌ر داواکانتان جێ به جێ نه‌کرێ چی ده‌که‌ن؟ ئایا ته‌حه‌موولی وه‌زعه‌که ده‌که‌ن یا جیا ده‌بنه‌وه؟
ناسری حیسامی: ناوه‌ڵا جیا نابینه‌وه. من ده‌توانم قسه‌ی خۆم بکه‌م. ئه‌گه‌ر له حیزبێکدا دوو ڕه‌وت هه‌بن که هه‌رکامیان حیزبێکی جیاوازی لێ بوه‌شێته‌وه، جیابوونه‌وه ئاساییه. به‌ڵام ئێمه جیاوازیی سیاسیمان ئه‌وه‌نده نییه ببین به دوو حیزب. ئه‌ی بۆ ده‌بێ پێکه‌وه هه‌ڵ نه‌که‌ین؟ ئه‌و خه‌ڵک ڕاونانه بۆچێ؟ ئه‌گه‌ر بگاته جیابوونه‌وه، ته‌نیا نیشانده‌ری پێکه‌وه نه‌حاوانه‌وه‌یه. له سه‌ر پێکه‌وه نه‌حاوانه‌وه‌ش، ئه‌و هه‌موو خانووچکه‌یه چۆن دروست ده‌کرێ؟ ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی، حیزبه‌کانی ئێستا بۆشاییه‌کی سیاسی بهێڵنه‌وه، با خه‌ڵکی دیکه پڕی بکاته‌وه و حیزبی تازه دروست بکا. ئه‌گه‌ر دیسان بگه‌ینه ئینشیعاب، مانای وایه ده‌بێ قه‌بووڵی بکه‌ین حیزبایه‌تییه‌که‌مان شکستی خواردووه. ئه‌گه‌ر بگه‌ینه‌وه ئینشیعاب، من قه‌بووڵی ده‌که‌م له ژیانی حیزبیمدا شکستم خواردووه و ده‌چمه لاوه.
له کوتایی هیوادارم له‌وه زیاتر زیان به بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانی خه‌لکی کورد و کۆمه‌ڵه حیاته‌که نه‌گه‌ینن.وه‌رگیراو له سایتی ئاستافی(www.astafe.eu)

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite