هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر گونده‌كانی كوردستانی باشوور مه‌حكوومه
له ماوه‌ی دوو رۆژی رابردوودا، هێزی ئاسمانی توركیا ده‌ستی داوه‌ته بۆمبارانێكی توندی گونده‌كانی كوردستانی باشوور كه له ئاكامدا كوژراو‌و برینداری خه‌ڵكی ئاسایی له دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی لیكه‌وتۆته‌وه. له هه‌مان كاتدا دانیشتووانی ئه‌و گوندانه‌ی بۆمباران كراون له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌كی دیكه له‌و ئاواییه‌یانه‌ی مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه بكه‌ونه به‌ر ئه‌و شاڵاوه له بۆمبارانی فرۆكه‌كان‌و یان ببێته مه‌یدانی شه‌ر‌و پێكدادان، ئاواییه‌كانیان جێهێشتووه‌و ئاواره بوون.
ده‌وڵه‌تی توركیا به دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌یه‌ك له‌وه پێش له چه‌ند جێگا له قووڵایی خاكی توركیا له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حیزبی كریكارانی كوردستان(پ.ك.ك) تێكهه‌ڵچوون‌و له ئاكامدا چه‌ند سه‌ربازێكیش كوژران، ده‌ستی دایه هه‌ڕه‌شه بۆ هێرش كردنه سه‌ر خاكی كوردستان‌و بۆ ئه‌و كاره‌ش، مۆڵه‌تی له پارلمانه‌كه‌ی خۆیان وه‌رگرت. له‌و كاته‌وه تا دوو رۆژ له‌وه پێش چالاكییه‌كی چڕ‌وپڕ له هه‌موو لایه‌ك ده‌ستی پێكرد تا ده‌وڵه‌تی توركیا له‌و بڕیاره‌ی خۆی پاشگه‌ز كه‌نه‌وه. وادیاره ئه‌و هه‌وڵانه به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتوون‌و سه‌رئه‌نجام ده‌سه‌ڵاتدارانی توركیا هه‌ر وه‌ك باسمان كرد به هێزێكی ئاسمانی كه بریتی بوو له 50 فرۆكه‌ی جه‌نگی هه‌ڕه‌شه‌كانی خۆی به كرده‌وه ده‌رهێنا.
هێرشی سه‌ربازی ده‌وڵه‌تی توركییه ته‌نیا بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی پ.ك.ك نیه، به‌ڵكو بێگومان به مه‌به‌ستی دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ ده‌سكه‌وته‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له كوردستانی باشوور ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌و ده‌وڵه‌ته هه‌ر به‌ره‌وپێشچوونێكی پرسی كورد، به هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی خۆی وه‌ك یه‌كێك له توندڕه‌وترین‌و ده‌مارگرژترین ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ری كوردستان ده‌زانی‌و دوژمنایه‌تی ده‌كا. ئێمه ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به توندی مه‌حكووم ده‌كه‌ین‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی‌و ئیعترازی خۆمان له بێده‌نگی‌و بی عه‌مه‌لی دونیای ده‌ره‌وه له هه‌مبه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژییه ئاشكرایه ده‌رده‌بڕین.
كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێری زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
19/12/2007

0 Kommentare:
Kommentar veröffentlichen
Abonnieren Kommentare zum Post [Atom]
<< Startseite