پلێنۆمی دووهه‌می كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه به به‌شداری سه‌رجه‌م ئه‌ندامان‌و جێگره‌كانی له رێكه‌وتی 18ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1386 به‌ڕێوه‌چوو. له نێوان گرینگرترین خاڵه‌كانی به‌رنامه‌ی كاری پلێنۆمی دووهه‌م، ده‌توانین ئاماژه به‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه بكه‌ین:
1- دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێران‌و به‌تایبه‌ت كوردستان، ئه‌گه‌ره جۆاروجۆره‌كان له پێوه‌ند به‌و هێڵه‌ی كه گۆڕانكارییه‌كانی ئێران پێیدا تێپه‌ر ده‌بن‌و كاره هه‌نووكه‌ییه‌كانی پێوه‌ندیدار به‌م پرسه له لایه‌ن كۆمه‌ڵه‌وه 2- هۆكاره سیاسی‌و رێكخراوه‌ییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌و سه‌رهه‌ڵدانی كه‌مینه‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌ره‌نجامی جیابوونه‌وه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵه 3- چاكسازی له به‌ڕێوه‌بردنی كاری رێكخراوه‌یی و حیزبی 4- داڕشتن‌و به‌ڕێوه‌بردنی سیستمی په‌روه‌رده‌و بارهێنان له ناو حیزب 5- بارودۆخی سیاسی‌و رێكخراوه‌یی ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی‌و رۆڵی پارته سیاسییه‌كانی كوردستان به‌تایبه‌ت كۆمه‌ڵه له هاوئاهه‌نگ كردن‌و نزیكتر كردنه‌وه‌ی مه‌یله دێمۆكراتیكه‌كان‌و له ئاكامدا یارمه‌تیدان بۆ پێكهێنانی به‌ره‌یه‌كی به‌ربلاَوی دێمۆكراتیك له ناو ئۆپۆزیسیۆن 6- هه‌نگاوگه‌لی جیدی بۆ باشتركردنی كاری رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌و دروستكردنی ئۆرگانگه‌لی ستادی بۆ رێكخستن‌و كارامه‌كردنی كاری كومیته‌ی ناوه‌ندی‌و ده‌فته‌ری سیاسی 7- هه‌نگاوی نوێ بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی چالاكی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه 8- هه‌ڵبژاردنی ده‌فته‌ری سیاسی‌و هتد.
له ته‌وه‌ری دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كانی ئێران كه له راپۆرتی ده‌فته‌ری سیاسی ئاراسته‌ی كومیته‌ی ناوه‌ندی كرا، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه پێداگری كرا كه كۆماری ئیسلامی پێچ‌و مۆره‌كانی ملهوڕی‌و دیكتاتۆرییه‌تی هه‌رچی زیاتر‌و توندتر، له ده‌ست‌و پێی ئازادیخوازان‌و خه‌ڵكی ئێران ئاڵاندووه‌و به ئاشكرا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه تا كه‌ش‌و هه‌وای كۆمه‌ڵگای ئێران بۆ ساڵه ره‌شه‌كانی ملهوڕی‌و داخرانی سیاسی بگه‌ڕێنێته‌وه. جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌مه كرایه‌وه كه له‌م نێوه‌دا رژیمی ئێران به تایبه‌ت هه‌وڵ ده‌دات توێژی لاوانی ولاَت كه به شێوه‌یه‌كی هێزه‌كی ئه‌توانێ یه‌كێك له چالاكترین ئه‌كته‌ره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵپێچانی رژیم بێت، له باری سیاسییه‌وه ناكارا كاته‌وه‌و ده‌سته‌مۆی خۆی بكات‌و غوروریان تێك بشكێنێت. له پله‌ی دووهه‌م ژنان كه وه‌ك ناڕازیترین توێژی كۆمه‌ڵگای ئێرانن، كه‌وتوونه‌ته به‌ر سه‌ركوتی كۆنه‌پارێزی‌و دیكتاتۆرییه‌ت، تا ئیراده‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌یان تێكبشكێنن. ئه‌م ئامانجه‌ی كۆماری ئیسلامی له كه‌مپه‌ینی دژه خه‌ڵكی له ژێر ناوی سازدانی ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ره‌نگده‌داته‌وه. له هه‌مانكاتدا چین‌و توێژه‌كانیتری كۆمه‌ڵگای ئێران‌و له‌وانه كرێكارانیش له قامچی ملهوڕی بێبه‌ش نه‌بوون‌و رێبه‌رانی كرێكاری‌و بزووتنه‌وه‌ی ره‌وای ئه‌وان له‌گه‌ڵ توندترین گوشار‌و سه‌ركوت به‌ره‌وڕوو بوون. مه‌یدانه‌كانیتری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیش هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه به‌ره‌وڕوون. هه‌ر چه‌شنه ده‌نگێكی ره‌خنه‌ی سه‌ربه‌ست كپ كراوه‌و كه‌م پرسی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی بوونی هه‌یه كه به راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌ت به‌ر به باسكردن‌و تاوتوێكردنی له مێدیاكان نه‌گیرابێت. هاوشێوه‌ی هه‌مان بارودۆخ له روبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ پرسی نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌كانیش حوكم ده‌كات. ده‌ست بردن بۆ شێوازی توند‌و له‌وانه ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌یی به شێوه‌یه‌كی به‌ربلاَو له دژی زیندانیانی سیاسی‌و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئاماژه‌ی پێكرا، له لایه‌ن كۆماری ئیسلامی به ئامانجی به‌رگرتن به ئاخێزێكی جه‌ماوه‌ری له كاتێكدا كه له‌پانتایی نێوده‌وڵه‌تی زۆرتر تووشی گوشاری سیاسی بۆته‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌و به سه‌رنجدان به به‌ڵگه‌ی حاشاهه‌ڵنه‌گر، له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه‌ش پێداگری كراوه كه ئه‌گه‌رچی ئێمه به نه‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری به رێبه‌ری‌و ستراتێژی روون له مه‌یدانی سیاسی ئێران به‌ره‌وڕووین، به‌لاَم خۆڕاگری له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌وڵانه‌ی رژیمی ئیسلامی له ئاستی جیاواز له ئارادایه‌و چین‌و توێژه جیاوازه‌كانی ئێران ته‌سلیمی ئه‌م سه‌ره‌ڕۆییانه نه‌بوون. بارودۆخی زۆر ناله‌باری ئابووری ئێران كه خۆی له هه‌ڵاوسانی باڵای پێداویستیه بنچینه‌ییه‌كانی خه‌ڵك‌و هه‌روه‌ها هاتنه خواره‌وه‌ی له راده‌به‌ده‌ری به‌رهه‌مهێنانی ناوخۆیی‌و به‌شوێنیدا ده‌رنجامه خراپه‌كانی ئه‌م بارودۆخه به شێوه‌ی بێكاری زۆرتری كرێكاران نیشان ده‌دات، له سه‌ر قووڵبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك كاریگه‌ری داناوه‌و پلانه‌كانی ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی ئێران بۆ به‌رگرتن به‌م كه‌ش‌و هه‌وایه به‌ره‌وڕووی دژوازی بۆته‌وه. چوونه سه‌ره‌وه‌ی نرخی نه‌وت ئه‌گه‌رچی به شێوه‌ی كاتی ده‌ستی ده‌وڵه‌تی له به‌ڕێوه‌بردنی گه‌ڵاڵه‌كانی ئاوه‌ڵا كردۆته‌وه، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی هۆكاره‌كانیتری وه‌ك هاتنه خواره‌وه‌ی نرخی دۆلار له بازاڕه جیهانییه‌كان، كاریگه‌ریه پۆزێتیڤه‌كانی كورتخایه‌ن‌و نابه‌رده‌وام دهێڵێته‌وه.
پلێنۆم له‌به‌ر تیشكی باسه‌كانی پێوه‌ندیدار به بارودۆخی سیاسی كه‌وته تاوتوێكردنی بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی‌و پڕژوبلاَوی ئه‌وانی وه‌ك یه‌كێك له خاڵه لاوازه گه‌وره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵپێچان‌و دێمۆكراسی خۆازی خه‌ڵكی ئێران ناوزه‌د كرد. لاوازی بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ‌و پێشكه‌وتنخواز هاوشان له‌گه‌ڵ ناڕوونی‌و كێشه تیۆرییه‌كانی، بۆته هۆكارێك تا كاریگه‌ریه‌كی لاواز له‌سه‌ر ئۆپۆزیسیۆن‌و بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئێران دابنێ. له لایه‌كیتریشه‌وه ئۆپۆزیسیۆنی دێمۆكراسیخوازی ئێران هێشتاكه له هه‌ڵوێستێكی به ته‌واوی دێمۆكراتیك‌و به تایبه‌ت له هه‌مبه‌ر پرسی نه‌ته‌وه‌یی له ئێران‌و پێكهاته‌ی حكومه‌تی داهاتوو دووره. پلێنۆمی دووهه‌م بۆ جارێكی‌تر جه‌ختی له سه‌ر سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه بۆ شكڵ دان به به‌ره‌یه‌كی به‌ربلاَوی دێمۆكراسیخوازی كرده‌وه‌و به له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخی ئۆپۆزیسیۆنی ئێران، له‌سه‌ر هه‌وڵی چڕوپڕتر له‌مباره‌وه له ده‌وری داهاتوو ته‌ئكید كرایه‌وه. هه‌روه‌ها پلێنۆم له سه‌ر پێویستی به‌هێز كردنی هاوكاری له‌گه‌ڵ رێكخراوه سیاسییه‌كانی ئێران جه‌ختی كرده‌وه. تا ئه‌و شوێنه‌ی كه پێوه‌ندی به بزووتنه‌وه‌ی چه‌پ هه‌یه، پلێنۆم پێداگری له‌سه‌ر كاری تیۆریك له‌م مه‌یدانه كرد‌و به ئاماژه به گرینگی به‌هێزكردنی دیالۆگی كۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌یله چه‌په‌كان‌و هێزه‌كانیان له كۆمه‌ڵگا، زۆرتر كردنی ئه‌ده‌بیاتی سیاسی خۆی به زمانی فارسی له ده‌وره‌ی داهاتووی هه‌ڵسووڕانی خۆی، له ده‌ستوری كار دانا.
یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌ی باسه‌كانی پلێنۆم، شیكاری هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی گروپبه‌ندی دژه حیزبی كه‌مینه‌و دابڕانی ئه‌م دواییانه‌ی ئه‌وان له كۆمه‌ڵه بوو. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی كه ئه‌م گروپبه‌ندییه له نه‌بوونی هه‌ر چه‌شنه شێوازێكی سیاسی‌و ئینسجامی تیۆریك‌و سیاسی، به جێگه‌ی په‌نابردن بۆ خه‌باتی سیاسی نێوحیزبی، كه‌ڵكی ناشایستیان له ناڕه‌زایه‌تی ته‌شكیلاتی له شێوازی به‌ڕێوه‌بردنی ئۆردوگاكان- كه خۆیان زۆرترین به‌رپرسایه‌تییان له‌م مه‌یدانه‌دا هه‌بوو-وه‌رگرت. به تێگه‌یشتن له‌و خاڵانه‌ی كه ئه‌م ده‌سته‌گه‌رییه له سه‌ر نائاگایی سیاسی سازدرا‌و چه‌واشه‌كردنی زه‌ینی به‌شێك له هاوڕٍێیانی ته‌شكیلاتی لێكه‌وته‌وه، پلێنۆم زۆرترین‌و سه‌ره‌كیترین كاری له ده‌وره‌ی داهاتوو بۆ چاكسازی له به‌ڕێوه‌بردنی ته‌شكیكلات‌و بردنه سه‌ره‌وه‌ی وشیاری سیاسی ئه‌ندامان‌و پێشمه‌رگه‌كان، دیاری كرد‌و له‌مباره‌وه گه‌ڵاڵه‌یه‌كی له ده‌ستوری كاری خۆی دانا.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی پلێنۆم جه‌خت له‌سه‌ر چاكسازی جیدی له كاروباری رێبه‌ری كرا‌و سازدانی ئۆرگانگه‌لێكی ستادی پێویست بۆ ئه‌م به‌شه ده‌سنیشان كرا. له باسه‌كانی پێوه‌ندیدار به ته‌شكیلات، رێكخسته‌وه‌ی سه‌ر له‌نوێی راگه‌یاندنی حیزب‌و به تایبه‌ت رادیۆ ده‌نگی كۆمه‌ڵه‌و كه‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی رۆژهه‌ڵات كه له‌جیابوونه‌وه‌ی ئه‌م دواییانه تووشی زیانی مادی زۆر ببون، جه‌ختی له‌سه‌ر كرایه‌وه.
دووهه‌مین پلێنۆمی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كونگره‌ی دوازده‌ی كۆمه‌ڵه، دوای پێَنج رۆژ كاری چڕوپڕو بڕیاردان ده‌رباره‌ی پرسه گرینگه رێكخراوه‌یی‌و سیاسییه‌كان له كه‌ش‌و هه‌وایه‌كی هاوڕێیانه‌و پڕ له ئیراده بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی به‌رپرسایه‌تی گه‌وره‌ی رێبه‌ری بزووتنه‌وه‌ی كوردستان له‌م ده‌وره‌یه‌دا، به دانانه‌وه‌ی ده‌فته‌ری سیاسی هه‌ڵبژێردراوی پلێنۆمی یه‌كه‌م، كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
کۆمیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
3/12/2007