Sonntag, 30. September 2007
Mittwoch, 26. September 2007
هه‌ڕه‌شه‌ی تێروری ڕیبه‌رانی کۆمه‌ڵه مه‌حکوم ده‌که‌ین
25/09/2007
له چه‌ند رۆژی رابوردودا نوسراوه‌یه‌ک له ژێر سه‌ردێری " ده‌ست درێژی بالی کاک عه‌بدوڵای موهته‌دی تا که‌ی درێژه‌ی ده‌بێ " به ئیمزای خوازراوی "کمال جه‌لازاده" له سایته‌کانی "هه‌ڵۆیست " و " ئاشتی " دا بڵاو کراوه‌ته‌وه که هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن و تێرۆر کردنی ئه‌ندامانی رێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه و ژن و منداڵه کانیان ده‌کات ! ئیمه وه‌ک سایتی بروسکه سه‌ره‌رای مه‌حکوم کردنی ئه‌م چه‌شنه کارانه و هه‌روه‌ها مه‌حکوم کردنی بلاو کردنه‌وه‌ی بابه‌ت و نوسراوه‌ی هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی چالاکانی سیاسی له لایه‌ن هه‌ر سایتێکه‌وه بێت ، روون کردنه‌وه‌یه‌ک بۆ رای گشتی به پێویست ده‌زانین . پێوسته ئاگادار بن لینکی ده‌قی ئه‌و هه‌ره‌شه‌نامه تیروریستیه له کۆتائی ئه‌م روونکردنه‌وه‌دا بو ئاگاداری زیاتر و قه‌زاوه‌تی خۆینه‌ران هاتوه . به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سایتی بروسکه
" که‌ماڵی جه‌لالزاده" که به دوای پێداچونه‌وه‌یه‌کی ته‌کنیکیدا بۆمان ده‌رکه‌وت کێیه ،تا دۆێنی به ڕواله‌ت له سه‌ر گۆرینی به‌ندی ئه‌وه‌لی ئه‌ساسنامه‌ی کۆمه‌ڵه زکه دڕی ده‌کرد به‌ڵام ئیستا که "پته‌شان روی آب افتاده" و هیچ قسه‌یکیان بو خه‌لکی کوردستان نیه که هۆی دابڕانی خۆیان له کۆمه‌ڵه ته‌وزیح بدات رو ده‌کاته هه‌ره‌شه‌ی کوشتنی ریبه‌رانی کومه‌له‌و ته‌نانه‌ت ژن و منداله‌کانیان . ئه‌وه‌ی که ئه‌م هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شانه چه‌نده جیدی بن هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که نوسه‌ره‌که‌ی له‌وپه‌ری ترسنۆکیدا خۆی له‌ژێر ناوی "کمال جلالزاده" شاردوه‌ته‌وه به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای سرنجه ڵێرده‌دایه که ئه‌م به‌راده‌ره که له وڵاتی سوئید داده‌نیشێت ده‌زانێت هه‌ره‌شه‌ی تێرور و کۆشتن له یاسای ئه‌م ولاتانه‌دا به قه‌د خودی کاره‌که تاوانی هه‌یه ، ئه‌ی بۆچی ئه‌م کاره‌ی هه‌رده‌کات ؟ ئایا ئه‌مه هه‌مان سیاسه‌تی خۆ ته‌قاندنه‌وه نییه که له عێراق دا وه‌ک دیارده‌یه‌کی رۆژانه‌ی ڵێهاتوه ؟ ئایا خه‌لک بۆیان نییه بپرسن له که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌ڵه که به کوشتن و تیرور کردن ده‌تانه‌وێت "رێفۆرم و چاکسازی " بکه‌ن ؟ به تێروری مندالان ده‌تانه‌ویت "گه‌شه" به حزبه‌که‌تان بکه‌ن ؟ له کۆی دونیای مودیرنی ئه‌مرۆدا مندال به تاوانی ئه‌مه‌ی که بابی سه‌ربه‌ڵایه‌نێکی سیاسیه ده‌کۆژرێت یان هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتنی لێده‌کریت ؟ ده‌بی هه‌م که‌مینه‌ی پێشوی ناو کۆمه‌له و هه‌م کاک "کمال " و هه‌روه‌ها سایتی "هه‌ڵۆیست " و :ئاشتی" ش که ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌نامه‌یان بلاو کردوه‌ته‌وه وڵام ده‌ره‌وه‌بن . ئیوه ناتوان له به‌ر ئه‌م تاوانه خۆتان بدزنه‌وه . ئێوه ناتوان فه‌رهه‌نگی ئیسلامیه توندره‌وه‌کان بکه‌ن به گوتار و فه‌رهه‌نگی زال به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای کوردستاندا . نه خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان و نه هێزه‌سیاسیه‌کان و نه هه‌ر ئینسانێکی به پره‌نسێپ و مرۆڤ دۆست و ته نانه‌ت وڵاتی سوئیدیش که ڵێ ده‌ژین و هه‌ره‌شه‌نامه‌که‌تانی ڵیوه بڵاو ده‌که‌نه‌وه ئه‌م کاره‌تان لێ قه‌بول ناکات . بێگومان به‌رپرسانی کۆمه‌ڵه له ده‌ره‌وه‌ی ولات ده‌بی له ڕێگای یاسائییه‌وه په‌یگیری ئه‌م کاره‌بکه‌ن و نه‌هێلن ئه‌م چه‌شنه هه‌ره‌شانه ببێته دیارده‌یه‌ک بو ده‌مکوت کردنی موخالفین . "ره‌وتی ریفورم و چاکسازی" ئه‌گه‌ر هه‌ر له ئیستاوه که 50 که‌سن ئاوا له‌گه ل خه‌ڵکی ره‌فتار بکه‌ن ئه‌ڵاهوعاله‌م سبه‌ینێ ئه‌گه‌ر بون به 100 چی ده‌که‌ن ؟ کاک "کمال جلالزاده "که خۆی یه‌کێک له رێبه‌ران و ده‌مراستانی ئه‌م ره‌وته‌یه و ئه‌م فه‌رهه‌نگه‌ی هه‌ڕه‌شه‌و تێروره په‌ره پێده‌دات پێ وانیه سبه‌ینی ئه‌گه‌ر له‌گه‌ل هاوبێرانی ئیستای توشی کێشه بو ئه‌م وشتره له‌به‌ر ده‌رکه‌ی خۆیشیدا ده‌خه‌ۆێت و ئاوا بو ئه‌ویش هه‌ره‌شه‌نامه ده‌نێرن ؟
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان !
وه‌رن با پێکه‌وه ئه‌م چه‌شنه کارانه و ئه‌م چه‌شنه ڵێدوان و هه‌ڕه‌شانه به توندی مه‌حکوم بکه‌ین و ئیجازه نه‌ده‌ین خه‌لکانێک له به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نزمی تاکه‌که‌سی خۆیان گوتاری زال به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی رۆشنبیران و هێزه‌سیاسیه‌کاندا بگۆرن و بیکه‌ن به گۆتاری هه‌ره‌شه‌ی تێروری ژن و مندال و رێبه‌رانی حیزبه کان .
ئادره‌سی هه‌ره‌شه‌ی تیرورکردنی ریبه‌رانی کومه‌له له سایتی هه‌لۆیست http://www.helwist.com/Komele/Rewt%202/22%20%209%20Kamale%20Jelaizade.pdf
ئادره‌سی هه‌ره‌شه‌ی تیرورکردنی ریبه‌رانی کومه‌له له سایتی ئاشتی
له خه‌ونی ده‌سه‌ڵاته‌وه بۆ خه‌ونی ڕووخان
فارۆق وه‌کیلی
مێژووی ئێمه‌ی کورد ئه‌گه‌ر به‌شێکی شۆڕشگێڕی و فێداکاری و هه‌وڵ‌دان بۆ ئازادی نه‌ته‌وه‌ی کورده بووه به دڵنیاییه‌وه به‌شێکیشی زه‌ربه لێدان بووه له نه‌ته‌وه‌ی کورد و بزاڤه حه‌ق خوازانه‌که‌ی. کێ هه‌یه ئه‌وه‌ی نه‌زانێت که به‌شێک له لاوازکردن و نشست پێهێنانی بزووتنه‌وه‌ی کوردستان پشت هه‌ڵکردنی که‌سانێک له کوردبووه له خۆی و گه‌ڵه‌که‌ی؟ واته ئاشکرایه که ئه‌م مێژووه ئه‌گه‌ر دو رووی بێت روویه‌کی هه‌ول دان بووه بۆ هه‌موو ئه‌و به‌هایانه‌ی که زۆر که‌س گیانیان له پێناویدا به‌خت کردووه.
درێژه‌ی بابه‌ت
Montag, 24. September 2007
له به‌ر ده‌م دادگای خه‌ڵکدا
(ڕوونکردنه‌وه‌یکی دیکه له سه‌ر کاره‌ساته‌که‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤی)
سالار ئاشناگه‌ر
هێندێک جار مرۆڤ تووشی هه‌ڵه ده‌بێت،به‌ڵام کاتێک که‌سانێک به‌ئه‌نقه‌ست ده‌یانه‌وی شته‌کان به پێچوانه نیشان بده‌ن له لایه‌ن ئازادیخوازان و ئه‌وانه‌ی به دوای ڕاستییه‌کانن، ناکرێ چاوپۆشیان ڵێ بکرێ!
له چه‌ند ڕۆژی ڕابوردووادا، له چه‌ند نوسراوه‌ی لایه‌نگرانی ڕه‌وتی که‌مینه،کۆمه‌ڵێک شتی ناراست له سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان بڵاو بۆته‌وه، ڵام باش بوو منیش هه‌ندیک ڕوونکردنه‌وه له‌و بابه‌تانه‌وه بخه‌مه ڕوو.
له یه‌کێک له‌و نوسراوانه دا، سه‌عیدی سه‌رهه‌نگی نووسیویه‌تی که له 15ی مانگی نوامبری ساڵی 2006 به بۆنه‌ی گرفته‌کانی ماڵی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی، وازی له‌کارکردن هێناوه و ئیستعفای‌داوه. باسی ئه‌وه‌شی کردوه که ناوندی کۆمه‌ڵه‌شی ئاگادار کردوه.
سه‌عید سه‌رهه‌نگی له مالپه‌ری هه‌لویست دا نووسیویه‌تی:
من خۆم له رێکه‌وتی 15 نه‌ڤامبری 2006 نامه‌یه‌کم نووسیوه بۆ کۆمیته‌ی ناوه‌ندی کۆمه‌ڵه و ئاگادارم کردوون که من خۆم ده‌کێشمه‌وه و هۆی ئه‌و کاره‌شم نووسیوه. من هه‌موو نامه‌که بڵاو ناکه‌مه‌وه به‌ڵام له‌و نامه‌یه دا هۆی خۆکێشانه‌وه‌ی خۆم ئاوا نووسیوه: من به‌ش به‌حاڵی خۆم ئاماده‌نیم چیتر ناوم له ناو ئه‌و لیسته دا بمێنێته‌وه. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که بوونی ناوی من ده‌بێته هۆی باشتر یا خه‌راپتر بوونی کاره‌کان، به‌لکوو ده‌بێته هۆی له ده‌ستدانی ئیعتبارێک که به سالها زه‌حمه‌ت پێکم هێناوه. هه‌روه‌ها به‌م شیوه‌یه ئه‌وانی‌تریش ئاگادار ده‌که‌مه‌وه که یا فکرێک له بودجه‌ی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی به‌که‌نه‌وه یا فکرێک بۆ حاڵی خۆیان!
یه‌که‌م ئه‌وه که هاوریانی ناوندی کۆمه‌ڵه پێش کونگره‌ی12 هیچیان ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه نین، ته‌نانه‌ت کاک عومه‌ری ئیلخانیزاده‌ش وتوویه‌تی ئاگاداری ئه‌و نامه‌یه نییه. وهیچ کام له ده‌سته‌ی کارگێری رۆژهه‌ڵات تی‌ڤێ جگه له لایه‌نگرانی خۆیان،ئاگاداری ئه‌و ئیستعفانامه نه‌بوون.
دووهه‌م ئه‌وه‌ی که کاک سه‌عید دانی به سه‌ر ئه‌وه داناوه که له مانگی نوامبری2006وه ئیستعفای داوه، ئیقرارێکه و ده‌ر ده‌که‌وه‌ی که مه‌سله‌که‌ی ئه‌و، موشکیلی ماڵی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بووه و ده‌ڵێ: ده‌بێ بیریک بۆ بودجه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی بکه‌نه‌وه ویا فکرێک بۆ حاڵی خۆتان! دیاره کاک سه‌عید وهاوریانی ته‌نیا بۆ ده‌رباز بوون له گرفته‌کانی ماڵی و ئه‌وه که یه‌خه‌ی ئه‌وان له ده‌سته‌ی کارگێری ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی نه‌گرێته‌وه ئیستعفایان داوه وبیریکیان بۆ خۆیان کردوته‌وه! به‌ڵام بۆ ئه‌وه ده‌سته‌ڵاتیان هه‌ر بمێنی وبتوانن ده‌ستیان به حیسابی بانک وئیداره‌کان بگا و بتوانن که‌س ده‌رکه‌ن و سوئی ئیستفاده‌ی دیکه بکه‌ن ئه‌و ئیستعفایه‌یان شارده‌وه.
ئیقراریکی دیکه ئه‌وه‌یه که هه‌م ناسری حیسامی و هه‌م سه‌عید سه‌رهه‌نگی ده‌ڵین ده‌ستیان به سه‌ر حیسابی بانکی رۆژهه‌ڵات تی.ڤیان‌دا گرتووه، و حیسابه‌که‌یان به تاڵ کردوه.
مالپه‌ری رێنسانس نوسیویه‌تی: ناسری حیسامی یه‌کێک له به‌رپرسانی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی و ئه‌ندامی ڕه‌وتی چاکسازی و گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵه له لێدوانێکی تایبه‌تدا بۆ ڕێنێسانس وێڕای ئاماژه به ده‌ستبه‌کار بوونه‌وه‌ی کادره‌کانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، ئه‌و تۆمه‌تانه ڕه‌ت ده‌کاته‌وه و ڕاشیده‌گه‌یه‌نێ که لایه‌نی ده‌فته‌ری سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به سه‌ر حیساب بانکییه‌که‌ێ ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ڕاناگا، ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یه.
حیسامی له‌و بواره‌وه وتی: " حیساب بانکیی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی بڕی 93 تا 94 هه‌زار کڕۆنی سویدی (نزیک به 13.500 دۆلار) تێدا بووه و 40هه‌زاری دراوه به دوو کارمه‌ند که ماوه‌ی سێ مانگ بوو مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌شێکی دیکه‌ش له‌و پاره‌یه دراوه به دیکه‌ی درچووه‌کانی (خه‌رج) ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی." ناوبراو وتیشی: " تا ئێستاش بڕێک پاره له حیسابی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیدا هه‌یه به‌ڵام لایه‌نی ده‌فته‌ری سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستیان به‌و حیسابه ڕاناگات، ئه‌و پڕوپاگه‌نده‌یان وه‌ڕێ خستووه.
قسه ئه‌وه‌یه ئه‌وان که ئیستعفایان داوه ئه‌دی چوون ئیزنیان به خۆ دا ده‌ست به‌سه‌ر حیسابی بانکی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی دا بگرن، و له ژێره‌وه وبه نهێنی ئه‌سناد دروست بکه‌ن و به جه‌عل خۆیان هه‌روا وه‌ک به‌رپرس له لای ئیداره‌کانی ده‌وڵتی سوئید نیشان بده‌ن. ئه‌وان به نهێنی و به کاغه‌ز ده‌سته‌ی به‌ریوه‌به‌ریان گوریوه. ئه‌وان که ئیدعای چاکسازیان هه‌یه چاکسازی ئاوا ده‌که‌ن! که‌سانیک که ئه‌و ئیدعایه‌یان هه‌یه، ده‌بایه نمونه‌ی حزبی ڕه‌فتار کردن بان و به نهێنی وڵه ژێره‌وه حیزب له نیو حیزب دا ساز نه‌که‌ن و نموونه پاکی وسه‌داقه‌ت بان، نه‌ک کوده‌تا بکه‌ن وئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ڕێفورم وچاکسازی نایه‌ته‌وه بیکه‌ن. دیاره ئه‌وانه له‌لایه‌ن پولیسی سوئید لێ ده‌کۆڵدرێته‌وه و ڕوون ده‌بێته‌وه. له لایه‌کی دیکه ده‌ڵێن که ئه‌و پووڵه هه‌ر هی دوو کارمه‌ند بووه!!
وئاوا ده‌نووسن :(،به دوای مانگی 5 دا ئه‌و پاره‌یه‌ی که هاتۆته حیسابی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ته‌نیا ئه‌و پارانه بوون که ئیداره‌ی کاری سوئێد، وه‌ک یارمه‌تی بۆ 2 که‌س له کارمه‌ندانی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی خستوویه‌ته حیسابه‌وه نه هیچی تر.
له‌و ماوه‌ش دا که ده‌ستمان به‌سه‌ر حیسابی بانکی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی داگرتووه وه‌ک ئه‌رکی خۆمان معاشی کارمه‌ندانمان لێداوه) سه‌عید سه‌رهه‌نگی
ئه‌وه‌ش ناراستیکی دیکه‌یه خوشیان ده‌زانن که ئیداره‌ی کاری سۆئید مانگانه‌ی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی داوه که له‌لایه‌ن ئیداره‌ی کاره‌وه له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی کاریان ده‌کرد که سێ که‌س بوون. ئه‌دی بۆ ئه‌وان ئاوا به هاسانی ده‌ڵێن هه‌ر هی مانگانه‌ی دوو که‌س بووه؟ بۆ ئاگاداریتان ئه‌و پووله‌ی ئیداره‌ی کار داویتی، ته‌نیا مانگانه‌ی ئه‌و کارمه‌ندانه‌یه نه‌ک بۆ خه‌رجه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵات تێ‌ڤی! باقی پووله‌که هی کێ بووه وچیان لێ کردوه؟
شتێکی دیکه ئه‌وه‌یه که که‌سێک که خۆی ئیستعفای داوه و هیچ سمه‌ت ومه‌قامێکی له ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی‌دا نه‌ماوه، چون نامه‌ی ئیخراج بۆ که‌س ده‌نوسی! بۆ که‌سیێک که له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵه‌وه بۆ سه‌رپه‌رستی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی دانراوه؟ غه‌ێری ئه‌وه‌یه که له به‌ر ئه‌وه که ئیوه ڕازی نه‌بوون و پلانی خۆتان هه‌بوو،نامه‌ی ده‌رکردنتان بۆ نووسی. ئیوه خوتان کرده هه‌مه کاره‌ی کۆمه‌ڵه و رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی، خۆتان حیزبکیتان له مێژه له ناو حیزب‌دا دروست کرد بوو وغه‌یری خۆتان که‌ستان قه‌بووڵ نه‌بوو. ئه‌گه‌ر که‌سێکی غه‌یری خۆتان دیبا له تێ‌ڤی ئه‌وه‌ی پێتان ده‌کرا دژی ده‌تان کرد. ئێوه له‌مێژ بوو سیاسه‌تی حه‌زفی غه‌یری خودییه‌کانتان گرتبوو به‌ر. هۆی ئه‌و به په‌له فه‌رمانی ئیخراج کردنی من له لایه‌ک که خۆتان کاره‌یه‌ک نه‌بوون له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی له ڕۆژی 17 مانگی ئاگوستی دا و خۆتان لای مه‌قاماتی ده‌وڵه‌تی هه‌مه‌کاره نیشان دان و بۆ شه‌وی 17 له‌سه‌ر 18 مانگی ئاگوستی به‌تاڵان چوونی که‌لوپه‌ڵی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی چی بوو؟
سه‌عید سه‌رهه‌نگی هه‌ر له‌و ماڵپه‌ره‌دا ده‌ڵێ:
راستیه‌که‌ی ئه‌وه که کاک ساڵار به‌دزی کارمه‌ندانی دیکه‌ی رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی قفلی گۆری و له به‌ر ئه‌وه‌ی لێی ئاشکرا نه‌بێ، هه‌ر خۆی ده‌رگای ده‌کرده‌وه و هه‌ر خۆشی ده‌رگای ده‌به‌ست. پاشانیش خۆشی هه‌ر له سه‌ر ئه‌وه و حه‌ولدان بۆ گۆرینی کۆدی ده‌رگای رۆژهه‌ڵات تی‌ڤی ده‌ر کرا.
یه‌کم ئه‌وه کاک سه‌عید که خۆی جار جار نه‌بێت کاتی خۆیشی سه‌ری ستودیو نه‌ده‌دا نازانی که من له ساڵێک له‌مه‌و به‌ره‌وه هه‌مو ڕۆژی زووتر له هه‌مو کارمه‌ندانی ستودیو ده‌رگام ده‌کردوه وزۆر جاریش ئاخرین که‌س بووم که ستودیوم به‌جێ ده‌هێشت و بو ئه‌وه‌ش هه‌موان شاهیدن.وا دیاره کاک سه‌عید تازه‌ی زانیوه که من له پێش هه‌مووان له ستودیو حازر ده بووم و زۆر جار ئاخر که‌س بووم که ده‌ڕوێشتمه‌وه ماڵێ!!
دووهه‌م بۆ کاک سه‌عید وهاوریانی ئاوا له گۆرینی قفڵی ڕۆژهه‌ڵات تی.ڤی نیگه‌ران و تووڕه بوون، و بۆ مانع بوون که کۆدی ده‌رگاکه بگۆردرێ؟ ئه‌وه له حالێکدایه که دروست ڕۆژێک دوای گورینی قفله‌که، هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی له ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤی کاریان ده‌کرد ئاگادار بوونه‌وه و ئیوه‌ش هه‌رچه‌ند له وی نه‌مابوون، ئاگادار ببونه‌وه، که به خاتری ئه‌وه‌ش بوو، نامه‌ی هه‌ره‌شه و ئیخراجتان بۆ به‌رپرسی کاتی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی نارد! و له نامه‌که‌دا به تاوانی گۆرینی قفل، که هه‌موان ده‌زانن بۆ بردنه سه‌ری ئه‌منیه‌تی ڕۆژهه‌ڵات تێ.ڤێ بوو، تووڕه بوون، پرسیار ئه‌وه‌یه بۆچی لاتان باش بوو هه‌موو که‌س ته‌نانه‌ت ئه‌وانی له ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیش نه‌ما بوون، کڵیلی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤیان هه‌بێت وهه‌موان کۆدی ده‌رگاکه بزانن؟ چ پلانێکتان هه‌بوو که لاتان باش بوو قفل وکۆدی ده‌رگا نه‌گۆردڕێ؟ نووسیوتانه که ئه‌و کلیله به که‌سی دیکه نه‌دراوه. سه‌عیدی سه‌رهه‌نگی ده‌ڵێ:
ئیمکانی کۆپی کردنی کلیل چۆن هه‌بووه له حالێک دا کلیل به‌ده‌ست که‌سی دیکه‌وه نه‌بووه.
خۆشتان ئایا له لای ویژدانی خۆتان ڕاحه‌ته‌ن که ئه‌وه ئینکار ده‌که‌ن، من به متمانه‌کردن به یه‌کێک له دوستانی ئێوه، که کلیله‌که‌م پێ‌دا و ته‌نانه‌ت کاک سه‌عدی و ناسر شه‌سواری کارمه‌ندانی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که نامه‌یه‌کیان له گه‌ڵ چه‌ند که‌سی دیکه نووسیوه ده‌زانن هۆی گۆرینی قفله‌که چی بوو و بۆ دانه دانه‌یانم توزیح‌دا که هۆی گۆرینی قفلکه ئه‌وه بوو که چه‌ند ڕۆژ پێش ماجه‌رای دزیییه‌که که‌سانێک هاتن و دانه دانه وه‌سایله‌کانیان ده‌نوسی که چه‌نده قیمه‌ت ده‌کا وته‌نانه‌ت ناسری شه‌سه‌واری یه‌کێک کارمه‌ندانی تی،ڤی له گه‌ڵیان به کێشه هات!
ئیوه مه‌به‌ستان له گه‌وه‌ره‌کردنه‌وه‌ی گۆرینی قفل چیه،خۆشتان ده‌زانن ئه‌گه‌ر فه‌رزی ئیوه دروست بێت و ویستیكی ئاوا بوو بێت که دزینی که‌لوپه‌لی تێ‌ڤی به سه‌ر که‌سی دیکه دابهێندری،بۆ قفل ده‌گۆردرێ و بۆ هه‌ولی گۆرینی کۆدی ده‌رگاکه ده‌ده‌ری و به فورمی داوا له‌ئیداره‌کانی ده‌وله‌تی ده‌کرێ؟ به‌سه‌ر که‌س داهێنان وتاوانبارکردنی که‌سانی دیکه، وه‌ختێک ده‌کرێ که هه‌موان کلیلیان هه‌بوو و کۆدی ده‌رگایان ده‌زانی.
رێنسانس نوسی: حیسامی وتیشی: "زۆربه‌ی کادره‌کانی پێشووی ڕۆژهه‌ڵات تی ڤی له‌مڕۆوه چوونه‌وه سه‌ر کاری خۆیان و له هه‌وڵی دۆزینه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت داین بۆ ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی وه‌شانه ئاساییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات."
که‌س ناپرسی چون ئه‌وان که، ده‌ڵین کلیلیان نه‌بوه چون له دواییدا چونه‌وه ناو ستودیو و چونه ته‌نیا موشکیلیان، نه‌بوونی سه‌ته‌لایته ! چون به بێ که‌ڵوپه‌له‌کانی تێ‌ڤی به ته‌مای وه‌ری خستنه‌وه‌ی تێ‌ڤین؟ نه‌کا شتوومه‌که‌کانیان دۆزییێته‌وه!!
مێژوی ئه‌و حیزب له ناو حیزب دروست کردنه، ده‌گه‌ریته‌وه سه‌ر زیاتر له سێ ساڵ له مه‌وبه‌ر که ژماره‌یه‌ک له ئه‌ندامانی تازه گه‌رواوه بۆ ناو کۆمه‌ڵه، لایان وابوو که کۆمه‌ڵه ،ده‌بێ ئه‌وه بێت که ئه‌وان ده‌یانه‌وه، ده‌ستایان دایه هه‌ڵسوکه‌وه‌ت و خۆته‌یارکردن وله شێوه‌ی نامه‌شرووع بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کانیان که‌ڵک‌وه‌رگرتن. له پێشدا له ده‌روه‌ی وه‌ڵات ده‌ستیان دایه ده‌ست به سه‌رداگرتنی ئورگانه‌کانی گرینگی کۆمه‌ڵه. له شاری یوتوبوریه‌وه ده‌ستیان پێ کرد وکومیته‌که‌ی ئه‌و شاره‌یان به ده‌سته‌وه گرت وله دواییدا به هه‌ر شێوه‌یه‌ک بوو، جه‌و وکه‌ش و هه‌واییه‌کیان پێک‌هێنا که ده‌سته‌ڵات له‌مه‌ڵبه‌ندی سکاندیناوی به‌ده‌سته‌وه گرت و ده‌ستیان کرد به پێش چوونی ڕاستره‌وانه‌ترین ئاکار و به‌تاڵ کردنی کۆمه‌ڵه له هه‌رچی بۆنی لایه‌نگری له خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێش و کرێکاری نێو کۆمه‌ڵگای لێ ده‌هات و به هێنانه ژێر پرسیاری بنه‌ماکانی کۆمه‌ڵه وئه‌رزێشه کانی ئینسانی. ئه‌وان به هه‌مو جورێک ده‌یان ویست بڵێن که سوسیالیزم و باسی کرێکار وزه‌حمه‌تکێش باوی نه‌ماوه وبه‌هاتنه‌ده‌ر له حیزبی کومونیست ده‌بێ هه‌موو ئه‌وانه بخرێنه لاوه وزۆر شتیان به خشکه به‌ته‌ما بوون لای به‌ن و به خشکه ده‌یانه‌ویست هه‌موو شتێکی کۆمه‌ڵه بگۆرن، ئه‌وه‌شیان هه‌موو به ناوی ئه‌مروویی بوون ده‌کرد، ڕادیوی ژیوار یان که ڕادیۆیکیی مه‌حه‌لی کۆمه‌ڵه له سۆئید بوو داخست. ئه‌و ڕادیویه که به زه‌حمه‌تی چه‌ند هاوری ته‌نیا بۆ خزمه‌ت به ڕێبازی کۆمه‌ڵه پێک هاتبوو به‌ست. ئایا بۆتان نابێته پرسیار که بۆچی ئه‌و ڕادیوییه‌تان به‌ست؟ ڕابه‌ری کۆمه‌ڵه به‌داخه‌وه کاتی خۆی ده‌نگیان نه‌کرد وپیان وابوو که زۆر گرینگ نییه و ئیمکانیان پێ دان وسیاسه‌تی زۆر بوون وبۆر بوونیان گرتبو به‌ر و یا لایان وا نه‌بوو که ئه‌وان ئه‌و زه‌رفێته ده‌توانن له خۆ بنوێنن که کۆمه‌ڵه وێران بکه‌ن. ڕه‌وتی که‌مینه نه‌ک به ڕه‌سمی به‌ڵام، به‌کردوه دژی سیاسته‌کانی کۆمه‌ڵه ڕاوه‌ستان و هاوکاتیش هه‌ولیان دا که ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی کۆمه‌ڵه به‌ده‌سته‌وه بگرن و کارێکیان کرد که تلویزیون به ته‌واوی به‌ده‌ست خۆیانه‌وه بێت و که‌سانیکیان که پیان وابوو که ڕه‌نگه وه‌ک وان بیر نه‌که‌نه‌وه پاڵ پێوه‌نا و سیاسه‌تی حه‌زفی موخالفانی خۆیان گرته به‌ر،به‌ئاشکرا نه‌یان هێشت که‌کار له ناو تلویزیون دا بکه‌ن و ته‌نانه‌ت زۆر هه‌ولیان ده‌دا، نه‌کا که‌سانێک که وه‌ک وان بیر ناکانه‌وه، ببنه چێهره و ئه‌وه‌شیان به ئاشکرا باس ده‌کرد. نمونه بۆ ئه‌و پێش له خه‌ڵک گرتنه زۆره ولێره‌دا لازم به نیو بردن له که‌سانێک که هه‌ولیان‌دا یارمه‌تی تلویزیون بده‌ن وپێشیان پی‌گیرا، نابینم، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نیا ئیدعا نییه و شاهیدی زیندوو بوو ئه‌وه هه‌یه. له ته‌واوی ئه‌وه ماوه‌دا لایه‌نگرانی ئه‌و ڕه‌وته ئه‌ونده که دژی هاوڕیانی ناو کۆمه‌ڵه جوڵانه‌وه و خه‌ریکی خودی و غه‌یری خودی دروستکردن بوون که قه‌ت ئه‌ونده دژی حکومه‌تی کۆماری ئیسلامی ئێران نه جوڵانه‌وه. ئه‌ونه‌ده‌ی له دژی کۆمه‌ڵه‌یان نووسی به سه‌دی یه‌کی ئه‌وه‌یان له دژی حکوومه‌تی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیان نه‌نوسی، خۆتان چاوێک به سه‌ر ماڵپه‌ره‌کاندا بخشێنن. ئه‌وان به ناوی دیموکراسی هه‌موو هه‌ولی خۆیان بۆ سازکردنی کۆمه‌ڵه‌یکی به دڵی خۆیان دا و له هه‌موو شێویه‌کی نهێنی و توتئه و نامشرووع، که‌ڵکیان وه‌رگرت ده‌نا ئه‌گه‌ر له شێوه‌ی حیزبی ومه‌شرووع نه‌ک کودتاگه‌رانه هاتبانه پێش وهه‌ولیان دابا، که‌س ئه‌وه‌ی به ناره‌وا نه‌ده‌زانی. له کۆمه‌ڵه ڕوخساریکیان بۆ خه‌ڵک کێشایه‌وه و ته‌بلیغ کرد که ته‌نیا له حێزبه‌کانی مافیایی ده‌وه‌شێته‌وه و ئه‌وه‌یان ناو نا که‌ڵک وه‌رگرتن له دیموکراسی! حیزبیکی دیکه‌یان به کردوه له ناو کۆمه‌ڵه ساز کرد. ئه‌وان به کردوه نیشانیان دا که مه‌به‌ستیان له چاکسازی چیه وئیدعاکانی ڕه‌وتی که‌مینه بۆ چاکسازی وڕیفورم چه‌نده ڕاسته! به دوای ئه‌وه که خاتر جه‌م بوون که له کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه‌دا به شێوه‌ی مه‌شرووع ده‌نگ ناهێنه‌وه وناتوانن ده‌سته‌ڵات به ته‌واوی به‌ده‌سته‌وه بگرن کونگره‌یان ته‌حریم کرد و ئه‌و جار که‌وتنه معامله‌ی ده‌سته‌ڵات له گه‌ڵ کۆمه‌ڵه، بۆ ئه‌وه‌ش، هه‌موو سنووریکی ئه‌خلاقیان به‌زاند حازر بوون تاوانی دزی له که‌سانێک بده‌ن که بۆ خوشیان لیان ڕوون بوو که وانییه. به‌ڵی ئاخر، به تاوانبار کردنی هاوریانی تا دوینیان ده‌یان ویست ڕیفورم بکه‌ن! ڕه‌نگه چاکسازی لای ئه‌وان ئه‌وه بێت!! ئایا که‌سانیک که له‌گه‌ل ئه‌م عیده‌یه که‌وتوون ترسی ئه‌وه‌یان نیه سبه‌ینی ئه‌گه‌ر ده‌روێش و موریدیان نه‌بن نوره‌ی تاوانبارکردنی ئه‌وانیش ده‌گا؟ ئه‌وان ته‌نانه‌ت له متمانه و سه‌داقه‌تی خه‌ڵک که‌ڵکیان وه‌رگرت تا به هه‌ر جورێک بێت به ئامانجاین بگه‌ن. له هه‌موو دڵفه‌روانێک ومتمانه‌یه‌ک که‌ڵکیان وه‌رگرت تا له ژیره‌و پلانه‌کانیان ببنه پێش. ئایا ئه‌وان له لای ویژدانی خۆیان شه‌رم ناکه‌ن! ئایا ده‌توانن شه‌و بخه‌ون و ئاسوده بن و ئاوا خه‌ڵک تاوانبار بکه‌ن! ئایا ئه‌وه ،مانای چاکسازییه‌که‌یانه! کارێکیان کرد که ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵه له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا ڕاوه‌ستن و ئه‌و جار وێنه‌ی که‌سی لێدراویان خسته سه‌ر ماڵپه‌ره‌کان تا نیشان بده‌ن ئه‌وه‌یه نه‌تیجه‌ی چاکسازییه‌که‌یان تا تاوان بخه‌نه سه‌ر چه‌ند پێشمه‌رگه‌ی که‌م ته‌جروبه وئیحساساتی و به ئه‌وه تاوانی دووبه‌ره‌کایه‌تی خستن و تاڵان‌کردنی که‌لوپه‌ڵی تلویزیون وبه‌تاڵ کردنی حیسابی بانکی تلویزیون پێ بشارنه‌وه.
له ئیوه ی ئازادیخواز و به ئینسافه پرسیار ده‌که‌م، تاوانی لێدان وبریندار بوونی پێشمه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵه ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رکێ؟
ئه‌وانی که دووبه‌ره‌کییان پێک هێنا و له جیاتی ڕیفورم وچاکسازی راسته‌قینه، پێشمه‌رگه‌کانی کۆمه‌له‌یان له گه‌ڵ یه‌کتر کرده دوژمن و نه‌یارانی پێ خوش کردین، کێن؟ به چ مه‌به‌ستێک له ووشه‌کانی رێفورم و چاکسازی که‌ڵکیان وه‌رگرت؟ تاوانی له‌ت له‌ت کردنی کۆمه‌ڵه، پێشمه‌رگه له به‌رامبه‌ر یه‌ک دانان و شه‌ر و پێ‌خۆشکردنی نه‌یارانی کۆمه‌ڵه و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشی کوردستان وداخستنی ڕۆژهه‌ڵات تی‌ڤی که هه‌ولی دا ببێته چرای ماڵی خه‌ڵکی زۆڵملێکراوی کوردستان، ده‌گه‌رێته‌وه سه‌ر ڕه‌وتێك که بۆ داپوشانی ڕواڵه‌تی ناحه‌ز و مه‌قامپه‌رستانه‌یان له ووشه‌کانی ئیسلاحخوازی و ڕیفورم که‌ڵک وه‌رگرت. ئه‌وان نیشانیان دا چه‌نده‌بروایان به ئه‌و ووشانه هه‌یه! حازرن کۆمه‌ڵه له‌ت، له‌ت که‌ن و خه‌ڵک بهێنه سه‌ر کۆمه‌ڵه و ئه‌ندامان دڵ‌سارد بکه‌نه‌وه و حازرن وه‌ک جه‌ماعه‌تی القاعده که عه‌ملیاتی ئینتحاری به‌که‌ن، خۆیان وکۆمه‌ڵه به تێکرایی له‌ناو ببه‌ن. ده‌نا خۆشیان ده‌زانن ئه‌وه‌ی که کردیان نه چاکسازی به‌ڵکۆ کۆده‌تا، وێرانسازی وپشت کردن له ویستی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکی کوردستان بوو.
ئاخۆ ئیوه ئاکاره‌کان ده‌ده‌نه به‌ر لێکولینه‌وه، ئاخۆ ئیوه ڕازی ده‌بن حه‌ق و ناحه‌ق وه‌ک یه‌ک چاو لێ بکرێ؟
له کۆتاییدا داوا له هه‌موو ئه‌وانه ده‌که‌م که ئینسافیان هه‌یه و ده‌یانه‌وی حه‌ق وناحه‌ق وه‌ده‌ر که‌وی له به‌رامبه‌ر به ناراستییه‌کان هه‌ڵویست بگرن!
20070915
حیزبایه‌تی و ئاسته‌نگه‌کانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی
سالار پاشایی
حیزب وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک به مانا مۆدێرنه‌که‌ی، بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسییه‌کانی خه‌ڵک یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی خه‌ڵکی، ره‌نگه مێژووی دروست بوونه‌که‌ی له ئوروپا له دوو سه‌ده تێنه‌په‌ڕێ و له رۆژهه‌ڵاتیشدا بێ‌شک سه‌د ساڵی تێنه‌په‌ڕاندووه. حیزب ئه‌و که‌ره‌سه‌یه‌ی سه‌رده‌می مودێرنی کۆمه‌ڵگاکانه که له دڵی سه‌رمایه‌داریدا و له پانتای سیاسه‌ت وه‌ک دیارده‌یه‌ک له لایه‌ن خاوه‌ن بیر و سیاسه‌توانانه‌وه هاته دروست بوون. ئاشکرایه که جۆری دروست بوون و سه‌رجه‌م پێکهاته‌ی هه‌ر حیزبێک له بنه‌ڕه‌تدا، ره‌نگدانه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئاستی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و کێشه هاودژه‌کانی نێو هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که. ئه‌م دیارده‌یه له ئوروپا له دڵی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان سه‌ری هه‌ڵهێناو به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی قۆناغه‌کانی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ره‌وتی مۆدێڕنیتی له‌و وڵاتانه، خێراتر و بنچینه‌یی¬تر له شوێنه‌کانی دیکه‌ی جیهان بوو، توانی بنه‌چه‌یه‌کی مودێرنتر و سه‌قامگرتووتر بێنیته به‌رهه‌م. سیاسه‌توانان به هه‌موو بیره جیاوازه‌کانیانه‌وه، هه‌ر له چه‌پ و راسته‌وه هه‌تا میانه‌ڕه‌و و لیبراڵ، حیزبیان وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌ک له دونیای خه‌بات و سیاسه‌تدا به‌باشی به‌ڕێوه‌برد. ده‌سکه‌وته‌کانی حیزبایه‌تی له ئوروپا و رۆژئاوا، هه‌موو میراتی دووسه‌ده‌ی رابردووه که توانیویه‌تی له دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت، پاڕله‌مان و باقی رێکخراوه‌کانی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگادا، رۆڵی بنچینه‌یی و ئه‌ساسی هه‌تا ئێستاش وه‌ئه‌ستۆ بگرێت و به‌م پێیه، نه‌ریتێک له‌م بواره‌دا له‌پاش خۆی به جێ بهێڵێت.
ره‌نگه حیزبایه‌تی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتیدا، به گشتی له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریتی حیزبایه‌تی و دارشتنی پێکهاته‌ی حیزبی، زۆرتر چاولێکردن و ته‌قلیدێک بووه له وڵاتانی ئوروپایی، هه‌رگیز به زۆر هۆکار نه‌یتوانیوه، ئه‌و سه‌قامگرتوویی و رۆڵه بنچینه‌ییه به‌و په‌ڕی دیسیپلین و به ستراتێژێکی رۆشنه‌وه به‌ره‌و پێش به‌رێت. یه‌کێک له هۆکاره راستییه‌کانی نێو ئه‌مری واقیع که تا هه‌نووکه‌ش دیارده‌ی حیزبایه‌تی له وڵاتانی چه‌شنی وڵاتانی ئێمه ده‌سته‌ویه‌خه‌ی بووه، ئاستی دواکه‌وتوویی ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی بووه که راسته‌خۆ کاریگه‌ری له سه‌ر پێوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵک و پانتایی سیاسه‌ت هه‌یه که به‌رده‌وام ئه‌م پاشکه‌وتووییه و ره‌وتی هێواشی گه‌شه کردنی کۆمه‌ڵگا، له چه‌قی دیارده‌ی حیزبایه‌تی له‌م وڵاتانه، ره‌نگی داوه‌ته‌وه و ئاسه‌واری سونه‌تی بوون و فه‌رهه‌نگی نزمی سیاسی، به‌رده‌وام له‌مپه‌رێک بووه له‌به‌رده‌م هه‌ر گۆڕنکارییه‌کی بنه‌ڕه‌تی حیزبی و پێکهاته‌ییدا که بتوانێت پێویستیه‌کانی سه‌رده‌می خۆی وڵام بداته‌وه. ئه‌گه‌رچی حیزبایه‌تی له بنه‌ڕه‌تدا هه‌وڵی نوخبه‌ی فیکری و سیاسی هه‌ر کۆمه‌ڵگایه‌که بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌کان و له‌م رێگه‌وه هه‌وڵ ده‌درێ جه‌ماوه‌ری بێ فۆڕمی نێو کۆمه‌ڵگا له ئاستی جیاواز و به‌ربڵاودا رێکبخرێت، به‌ڵام گه‌لێک له‌مپه‌ری جیددی و جاری واشه به‌شێک له‌م نوخبه سیاسییه به کرده‌وه ده‌بێته له‌مپه‌رێک بۆ گۆڕنکارییه حیزبییه‌کان. بێگومان هه‌روه‌ک ده‌مێک ساڵه جیهانی فه‌لسه‌فه ئاماژه‌ی به‌م راستییه داوه که "هه‌ردیارده‌یک له جیهانی ئێمه‌دا توانایی گوڕین بۆ دژی خۆی هه‌یه"، ئه‌وه مرۆڤی وشیاری ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش له قۆناغێک له قۆناغه‌کانی ژیانی سیاسی و خه‌باتکارانه‌ی خۆیدا، توانایی گوڕین بو دژی خۆی هه‌یه و به‌م پێیه ره‌نگه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو مێژووی سیاسی خۆیدا بوه‌ستێته‌وه و به چه‌شنێک په‌ڕاوێز که‌وتن یا فه‌وتانی سیاسی خۆی مسۆگه‌ر بکات. ئه‌مه‌ش یه‌کێکی دیکه‌یه له کۆسپه‌کان که ئه‌کتێڕانی هه‌ڵسووڕی نێو پانتای خه‌بات و سیاسه‌ت و حیزبایه‌تی، بۆخۆیان به‌رهه‌می ده‌هێنن.
هۆکارێکی دیکه که لام وایه به درێژایی سه‌د ساڵی رابردوو به‌رده‌وام کۆسپێکی بنه‌ڕه‌تی بووه له‌به‌رده‌م حیزبایه‌تی و گۆڕین بۆ شیوازه ته‌واو مودێڕنه‌که‌ی، جۆری سیسته‌می سیاسی زاڵ به‌سه‌ر وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی بووه: واته دیکتاتۆری و ئیستبدادی سیاسی هه‌ر له کۆنه‌وه به‌رده‌وام له‌مپه‌رێکی داپڵۆسینه‌ر بووه له‌به‌رده‌م ئه‌و حیزبانه‌ی که وه‌ک ئوپۆزیسیۆنی پێشکه‌وتووخواز هه‌وڵی سه‌قامگرتن و به‌ره‌وپێشچوونی خۆیان به نهێنی یا ئاشکرا له کۆمه‌ڵگادا داوه. له ئێران و کوردستان له حه‌فتا ساڵی رابردوودا، دیکتاتۆری پاشایه‌تی و ئایینی به درێژایی ساڵانی رابردوو به‌رده‌وام گورزێکی کاریگه‌ر و روخینه‌ر بووه بۆ سه‌ر تێکدانی حیزبه سیاسییه نه‌یاره‌کان که به هه‌مه‌وو چه‌شنێک دژایه‌تی کردوون و ئه‌مه‌ش هۆکارێکی جددی بووه بۆ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی ئه‌م وڵاته نه‌توانن به شێنه‌یی سه‌قام بگرن و له فه‌زایه‌کی ئازاد و کراوه‌دا درێژه به چالاکی سیاسی و خه‌مڵینی حیزبی خۆیان بده‌ن له کۆمه‌ڵگادا و زۆر جاران دوور له وڵاتی خۆیان و بزووتنه‌وه‌که به‌سه‌ر به‌رن.
کۆسپێکی¬تری به‌رده‌م حیزبایه‌تی مۆدێرن و عیلمانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی، کاریگه‌ری هه‌بوونی به‌هێزی ئایین، سوننه‌تی ئیسلامی سیاسی و کۆنه‌په‌ره‌ستی بووه له نێو کۆمه‌ڵگادا. ئیسلامی سیاسی یه‌کێک له‌و ره‌وته پاشکه‌وتووانه بووه که هه‌وڵی داوه به که‌ڵک وه‌رگرتن له که‌ره‌سه‌یه‌کی مودێرنی وه‌ک دروستکردنی حیزبی سیاسی، تێهه‌ڵکێشێک له کۆنه‌په‌ره‌ستی و که‌ره‌سه‌ی مۆدێرن بێنێته به‌رهه‌م بۆ زاڵکردنی کونه‌په‌ره‌ستی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م دیارده‌یه‌ش زۆر جاران هه‌روه‌ک ده‌سه‌ڵاتی دیکتاتۆری راونیویه‌ته حیزبایه‌تی مودێرن و عیلمانی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی و هه‌رکات ده‌رفه‌تی بۆ ره‌خسابێ، به ناوی دیفاع له ئایین و خوداوه، گورزێکی کاریگه‌ر و دژه مرۆیی له حیزبه سیاسییه‌کان و پێکهاته‌ی رابه‌رییه‌که‌ی وه‌شاندووه و به کرده‌وه هه‌روه‌ک مۆنوپۆلخوازه دیکتاتۆره‌کان، کۆنه‌په‌ره‌ستی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا په‌ره‌پێداوه.
ده‌زگای فیکری و پشت به‌ستن به ئایدۆلۆژییه‌کی دیاریکراوی سه‌رده‌م، یه‌کێک له فاکته‌ره گرینگه ئه‌ساسییانه‌یه که هه‌ر حیزبێکی سیاسی پێویسته خه‌تی سیاسی و روانگه فیکرییه‌کانی به پشت به‌ستن به‌و ده‌زگا فیکرییه، به رۆشنی رووبه کۆمه‌ڵگا رابگه‌یه‌نێت. ئه‌م دیارده‌یه‌ش له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی له که‌وڵی خوێندوه‌ی جیاواز و لێکدژو پارادوکسیکاڵدا خۆی پێشانداو و له شێوازی ئاسایی خۆی ترازاوه. له‌به‌ره ئه‌وه‌ی زۆربه‌ی ئایدۆلۆژیا فیکری و ده‌زگا نه‌زه‌رییه‌کان وه‌ک زۆر شتی دیکه، هه‌ڵێنجراوی رۆژئاوا و نه‌ریتی فیکری ئۆروپایین و خوێنده‌وه‌ی روکه‌شی یان نامه‌عریفی، زه‌برێکی کاریگه‌ری له خه‌تی سیاسی و فیکری حیزبه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی داوه. بۆ وێنه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا خوێندنه‌وه‌ی ئۆرتۆدۆکسیانه بۆ مارکسیزم، زۆرجاران حیزبی توشی ئینشیقاق کردووه و جاری واشه خوێندنه‌وه‌ی لیبراڵی و راستڕه‌وانه له چه‌پ، یان نه‌ته‌وه‌گه‌ری، بنه‌چه‌ی فاشیزمی له خۆی پێشانداوه‌و هه‌وڵی داوه رواڵه‌تێکی دیمۆکراتێک به خۆبگرێ و ئه‌مه‌ش حیزبی سیاسی به‌ره‌و ته‌کان و شه‌کان و ناسه‌قامگرتوویی بردووه. به گشتی پاشخانی مه‌عریفی لاوازی نوخبه‌ی سیاسی ئه‌م وڵاتانه کێشه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی جیددی بووه که هه‌تا ئێستاش حیزبی سیاسی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه‌تی و عه‌قڵییه‌تی دۆش داماو له لێکدانه‌وه‌ی راستییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، ته‌نیا به قازانجی لێکترازانی حیزبی، لیبراڵیزمی رۆژهه‌ڵاتی و بێ خه‌تی سیاسی و ئاڵۆزی فیکری پاڵنراوه و گۆڕانێکی ئه‌وتۆی جگه له کۆمیک بوون له خۆی نیشان نه‌داوه.
ئه‌وه‌ی تا ئێستا باسمان کرد ئاوردانه‌وه‌یه‌کی خێرا بوو له کۆسپه‌کانی به‌رده‌م حیزبایه‌تی وه‌ک که‌ره‌سه‌یه‌کی مۆدێرن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه سیاسی و چاره‌نووس سازه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و یان سه‌قامگرتوویی حیزبی له وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی که ساڵانێکی زۆره ئاوات و ئاره‌زووی خنکێندراویان بۆ گه‌یشتن به سه‌ربه‌ستی سیاسی و رزگاری یه‌کجاری، له ته‌نگه‌ژه‌ی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی هاودژدا، سه‌رده‌مێکی روو له گۆڕان تێپه‌رده‌کا و دیار نیه که ئه‌م گۆڕانه چ زه‌مه‌نێک و چه‌ند نه‌سڵی دیکه له خه‌باتکارانی سیاسی و رێبوارانی رێگای ئازادی به خۆیه‌وه ده‌سوتێنێ و هه‌زینه‌ی بۆ ده‌دات. به گشتی، ئیستبداد و دیکتاتۆری سیاسی، پاشکه‌وتوویی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و کولتووری، لاوازی پاشخانی مه‌عریفی نوخبه‌ی سیاسی، ئایین و کۆنه‌په‌ره‌ستی و نه‌بوونی نه‌رێتێکی مودێرن له حیزبایه‌تی، به‌شێکی زۆر له‌و ئاسته‌نگانه‌ن که حیزبه سیاسییه پێشکه‌وتوو و عیلمانییه‌کانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌سته‌ویه‌خه‌ین و به ته‌واوی ناچارن بچنه شه‌ڕیه‌وه. بێگومان له‌م نێوه‌دا ئه‌وه هێزه چه‌پ و دیمۆکرات و پێشکه‌وتووخوازه‌کانن که ده‌توانن به که‌ڵک وه‌رگرتن له ئه‌زموونی حیزبایه‌تی و خه‌باتی رابردوو، هه‌وڵی پڕکردنه‌وه‌ی که‌لێنه‌کان و دارشتنه‌وه‌ی نوێی پێکهاته‌ی حیزبی و رێبه‌ری خۆیان بده‌ن و به‌م پێیه کۆمه‌ڵگا به‌ره‌وه ئه‌و ئاراسته‌یه به‌رن که شیاویه‌تی. بێ‌شک سه‌رده‌می قه‌یران و خه‌ساره حیزبییه‌کان ته‌نیا به تیپه‌ڕکردنی ئه‌م ئاسته‌نگانه‌و دوورئه‌ندێشییه‌کی پێشکه‌تووخوازانه دێته به‌رهه‌م. خوێنده‌وه له دێمۆکراسی حیزبی وه‌ک کوڵتور یان وه‌ک ئه‌مرێکی سیاسی بێگومان ده‌بێت به پاشخانێکی مه‌عریفی به هێز و "ئینسجامی" فیکری و به دوور له هه‌ر ده‌سه‌ڵاتخوازییه‌کی تاک ڕه‌وانه‌وه‌و گه‌نده‌ڵی حیزبی، ده‌کرێت و ده‌شێ وه‌ک بابه‌تێکی تایبه‌تی‌تر و جیاوازتر له ئێستا بپه‌رژێینه سه‌ری و تیۆریزه بکرێ و هه‌روا به روکه‌شی و وه‌ک دروشمێک به ته‌نیا نه‌یه‌ته ئاراوه.
عه‌بدوڵای موهته‌دی داوای دووركه‌وتنه‌وه‌ی باڵی كه‌مینه له‌زڕگوێزه‌ڵه ده‌كات
عه‌بدوڵای موهته‌دی ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر باڵی كه‌مینه هه‌ر بڕیاریان دا جیاببنه‌وه، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه‌و بچنه شوێنێكی تر".
تایبه‌ت به‌ئاوێنه: سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران عه‌بدوڵای موهته‌دی له‌گفتوگۆیه‌كدا كه سبه‌ینێ له‌رۆژنامه‌ی ئاوێنه‌دا بڵاو ده‌بێته‌وه‌و سه‌باره‌ت به به‌دوا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كێشمه‌كێشی نێوان باڵی زۆرینه‌و كه‌مینه‌ی رێكخراوه‌كه‌یان‌و هه‌لومه‌رجی ناو ئۆردوگای زڕگوێزه‌ڵه ده‌دوێت، ده‌ڵێت "ئێمه به‌رده‌وام داوای یه‌كگرتنه‌وه‌مان كردووه، كه‌چی ئه‌وان هه‌ر لای جیابوونه‌وه‌یان گرتووه، به‌ڵام خۆ دیاره به‌زۆر ناتوانین رایانگرین. ئه‌گه‌ر هه‌ر ویستیان بڕۆن‌و جیاببنه‌وه، له‌م حاڵه‌دا به‌بڕوای من ناتوانین له‌م ئۆردوگایه‌دا لایه‌كی ئه‌وان بێ‌و لایه‌كی ئێمه، یان له‌م دوو سێ ئۆردوگا له‌په‌نا یه‌كه‌دا، یه‌كمان له‌لایه‌ك بین‌و یه‌كمان له‌لایه‌كی دیكه، به‌ڵكو ئه‌وان ده‌بێت به‌فكری جێیه‌كی دوورتر بن، ده‌بێت دوور كه‌وینه‌وه له‌یه‌كتری، ده‌نا به‌بڕوای من له‌م ئۆردوگا ته‌نگه‌به‌رو له‌م دۆڵه ته‌نگه‌به‌ره‌دا، ئیمكانی رووداوی ناخۆش هه‌ر هه‌یه. بێجگه له‌وه‌ش به‌یه‌كترییه‌وه مه‌شغوڵ ده‌بین، ئێمه نامانه‌وێ به‌وانه‌وه یان به‌هیچ شتێكی لاوه‌كییه‌وه مه‌شغوڵ بین، ئه‌رك‌و كاری یه‌كجار گه‌وره له‌به‌رامبه‌ر حیزبه كوردستانییه‌كاندا هه‌یه له‌كوردستانی رۆژهه‌ڵات، ئێران روه‌و ئاڵوگۆڕه، دنیایه‌ك كار هه‌یه بیكه‌ین، با به‌یه‌كتره‌وه مه‌شغوڵ نه‌بین، با هه‌ردوولامان ئیفلیج نه‌بین، با رووداوی ناخۆشی لێنه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیاریان دا جیاببنه‌وه، باشترین حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه دووریش بكه‌ونه‌وه‌و بچنه شوێنێكی تر".
موهته‌دی ره‌خنه‌كانی باڵی كه‌مینه به‌توندی ره‌تده‌كاته‌وه‌و ده‌ڵێت "به‌داخه‌وه گرفتی ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و هاوڕێیانه‌ی كه‌مینه‌دا له‌وه‌دایه جۆرێك راگه‌یاندن ده‌كه‌ن كه هه‌ر نازانی چۆن بڵێیت: وا نییه‌و هه‌ر ئه‌سل‌و ئه‌ساسی نییه".
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری پێداگرتنیان له‌سه‌ر جیابوونه‌وه، ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌من بپرسی، به‌تێگه‌یشتنی من ئه‌و هاوڕێیانه، به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له‌وان، زۆر توندڕه‌و بوون، زۆر ده‌مێك له‌وه‌و پێشه‌وه، زیاتر له‌ساڵ‌و نیوێك له‌مه‌وبه‌ره‌وه بڕیاری خۆیان دا بوو، له‌هه‌ل ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌و كاره، له‌كۆكردنه‌وه‌ی هێز ده‌گه‌ڕان بۆ ئه‌و كاره‌و من غه‌یری تموحی فه‌ردی‌و گێڕه‌و كێشه‌ی شه‌خسی‌و ئه‌وانه نه‌بێت هیچی تری تیا نابینم".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وان حه‌وت هه‌شت مانگیش ده‌بێت بۆ هیچ كارێكی حیزبی ده‌ست له‌ڕه‌ش‌و سپی ناده‌ن، هه‌ر خه‌ریكی هێز كۆكردنه‌وه‌و ته‌كه‌تولی خۆیان بوون، بۆیه زۆر پێویستیان به‌سه‌یاره بووه‌و رۆژ تا ئێواره دێن‌و ده‌چن‌و سه‌ریان زۆر قاڵه".
له‌وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌ی ئاوێنه‌شدا كه هه‌ندێكجار ئاماژه به‌وه ده‌كرێت هۆكاری به‌شێك له‌م ململانێ‌و په‌رته‌وازه‌بوونانه‌ی ناو كۆمه‌ڵه نه‌زعه‌ی ده‌سه‌ڵاتخوازیی كاك عه‌بدوڵای موهته‌دییه، تۆ ده‌ڵێی چی؟
ئه‌و ده‌ڵێت "راستییه‌كه‌ی من نابێ ئه‌و كه‌سه بم كه له‌وباره‌وه قه‌زاوه‌ت بكه‌م، قه‌زاوه‌ته‌كه‌ی ده‌سپێرمه ده‌ست خه‌ڵك، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ من كاریان كردووه، من خۆم به‌كه‌سێكی توندوتیژ، قسه‌ڕه‌ق، بێ حه‌وسه‌ڵه نازانم، خۆم به‌كه‌سێكی نا نه‌رم‌ونیان‌و بێ مه‌نتیق نازانم، به‌ڵام دیسانیشه‌وه با خه‌ڵك قسه بكه‌ن‌و بۆم نییه خۆم له‌مباره‌یه‌وه بڕیار بده‌م".
ده‌قی ئه‌م گفتوگۆیه سبه‌ینێ له‌لاپه‌ڕه‌ی كوردستانی ئاوێنه‌دا ده‌خوێنیته‌وه
Sonntag, 23. September 2007
بیرجیاوازی و دێمۆکراسی حیزبی
ئه‌بووبه‌کر مودەڕسى
له کێشه‌کانى نێوخۆیى ئه‌م یه‌کساڵ‌و نیوەدا، وته‌بێژان‌و لایه‌نگرانى که‌مینه جار له‌گه‌ڵ جار زۆرینه‌ى کۆمه‌ڵه‌یان به پاوانخواز، پێشێلکه‌رى دێمۆکراسى و نادیمۆکرات ناوزەد کردووەو به‌رهه‌ڵستکاری و ناڕەزایه‌تى خۆیان به نه‌بوونى دێمۆکراسى له ناوخۆى کومه‌ڵه دەربڕیوە. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى چاوێکیان به سه‌ر ئه‌دەبییاتى سیاسى که‌مینه‌ى کۆمه‌ڵه له‌و ماوەدا خشاندبێت، له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێک له تۆمه‌ت و بوختان ئاشنا بوون. کۆمه‌ڵه ئه‌گه‌ر ته‌نیا حیزبی کوردى و ئێرانى نه‌بێ، لانیکه‌م یه‌کیک له‌و حیزبانه‌یه که به راشکاوى له پێڕەوى ناوخۆىدا باسى که‌مینه و بیرجیاوازانى ناو حیزب دەکا و مافیان بۆ دەربڕینى بیروڕا و پڕوپاگه‌ندەکردن له ناو حیزب به رەسمییه‌ت دەناسێ. هه‌ڵبه‌ت پێویسته ئاماژەیه‌ک به‌وە بکرێ که دێمۆکراسی ناو حیزبی له هه‌مو لایه‌نه‌کانى و به تایبه‌ت مافى تاکه‌کان، راست ئه‌وە نیه که له ناو کۆمه‌ڵگادا باسى لێوە دەکرێ‌و دەسه‌لمێندرێ. له ناو کۆمه‌ڵگادا دێمۆکراسى به هه‌موو خاڵه‌کانى له سه‌ر مافى تاکه‌کان له‌بنه‌ڕەتدا، پێوەند دەبێته‌وە به ته‌نزیمى پێوەندى نێوان دەسه‌ڵاتى سیاسى له کۆمه‌ڵگا (دەوڵه‌ت یان حکوومه‌ت) له‌گه‌ڵ شارۆمه‌ندانى ئه‌و وڵاته. دێمۆکراسى و مافى مرۆڤ له واقیعدا بۆ پاراستنى تاکه‌کان له به‌رامبه‌ر سه‌رەڕۆیی دەسه‌ڵاتى حکوومه‌تییه که هه‌موو ئامرازەکانى سه‌رکووت‌و گۆشارهێنان بۆ خه‌ڵکى له به‌ردەست دایه‌و به‌ردەوام مه‌ترسى ئه‌وە هه‌یه ئه‌گه‌ر مه‌جالى پێبدرێ‌و له لایه‌ن دامه‌زراوەکانى مه‌دەنى ناو کۆمه‌ڵگا چاودێرى نه‌کرێ، ببێته دەسه‌ڵاتێکى رەها و مافى تاکه‌کان پێشێل بکات. کۆمه‌ڵگا یه‌که‌یه‌کى یه‌کگرتوو نیه و به‌رژەوەندى جیاوازى تێدایه که به‌ردەوام له ململانێ له‌گه‌ڵ یه‌کتریندان‌و له لایه‌کى دیکه‌وە تاکه‌کانى ئه‌و کۆمه‌ڵگایه له سه‌ر بنه‌مای پێکهاتن و به ئێرادەى خۆیان شارۆمه‌ندى وڵاتێکى تایبه‌ت نین، واته هیچ که‌س به ئیرادەى خۆى له وڵاتێکى تایبه‌ت له دایک نه‌بووە و به‌ڵێنى ئه‌وەیان نه‌داوە به بیروباوەڕێک پابه‌ندبن.
به پێچه‌وانه حیزبێک له سه‌ر بنه‌ماى پێکهاتن‌و یه‌کگرتن له سه‌ر قه‌بووڵى بیروباوەڕێک‌و یان لانیکه‌م قه‌بووڵى چوارچێوەى بیروباوەڕێک‌و به‌رژەوەندییه‌کى تایبه‌ت، له دەورى یه‌ک کۆدەبنه‌وە. تاکه‌کان له ناو حیزبێکی سیاسى به‌و پێکهاتنه له‌سه‌ر کۆمه‌ڵێک پڕەنسیپ و رێسای حیزبی که به‌شێکى له پێڕەوىناوخۆ به وردى دیاریکراوە‌و به‌شێکى دیکه‌شی، خۆى له کۆمه‌ڵێک به‌ها دا دەبینێته‌وە که حیزبه‌که‌ى پێدەناسرێته‌وەو له وانه‌یه زۆریشى هه‌ر نه‌نوسرابێت.
به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وە دێمۆکراسى نێوحیزبى، پێویستییه‌کى حاشا هه‌ڵنه‌گرە‌و هیچ رادەیه‌ک له سه‌ختى رێگا و دیکتاتورییه‌ت و ناله‌بارى له وەزعى سیاسى، ناتوانێ به‌هانه‌یه‌ک بێت بۆ ئه‌وەى دێمۆکراسى له ناو حیزبێک، به تایبه‌تى سه‌ربه‌ستى تاکه‌کان له دەربڕینى بیروڕاى خۆیان له چوارچێوەى به‌هاکان و ئه‌رزشه‌کانى ئه‌و حیزبه، وەلابندرێ و حاشاى لێبکرێ. بێگومان به کردەوە دەرهێنانی ته‌واوى دێمۆکراسى، ناتوانى له حیزبێکى نهێنى به‌رێوە بچێ کاتێک رێکخستنه نهێنییه‌کان ناتوانن له ناو خۆیاندا هه‌ڵبژاردن بکه‌ن. با ئه‌وەش بزانین ته‌نانه‌ت ئه‌وکات که که‌سانێک له به‌شى نهێنى بانگ دەکرێن له کۆنگرە به‌شدارى بکه‌ن، ئه‌و جۆرەى له ناو حیزبی ئێمه باو بووە، ئه‌و به‌شدار بووانه، که هه‌ڵبژێردراوى رێکخستنه‌کانى خۆیان نین، به ماناى دەقیقى وشه‌که ناتوانن نوێنه‌رایه‌تى به‌شى رێکخستنه‌کانى خۆیان بکه‌ن. که‌وابوو سنوورى پراکتیزە کردنی دێمۆکراسى نێوحیزبى، ناتوانى له ژێر کاریگه‌رى بارودۆخى سیاسى و چۆنیه‌تى چالاکى ئه‌و حیزبه‌دا نه‌بێت. .... ئه‌زموونه‌کانى ئێمه له ساڵانى رابردوو، و به تایبه‌ت که‌ندو کۆسپه‌کانى ئێمه له جه‌ریانى کێشه‌کانى ناوخۆى حیزبی کۆمۆنیست که له ئاکامدا گه‌یشته جیابوونه‌وەى ئێمه و ساغ کردنه‌وەى کۆمه‌ڵه، هه‌موانى هێنایه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که له پێڕەوى ناوخۆماندا، بۆ یه‌که‌مین جار مافى بیرجیاوازى له ناو کۆمه‌ڵه‌دا بسه‌لمێنین و بتوانین له ئه‌گه‌رى هاتنه پێشى هه‌ر جۆرە ناکۆکییه‌ک له سه‌ر پرسه سیاسى و ته‌شکیلاتییه‌کان، بتوانین ئه‌و ناته‌باییه به شێوەیه‌کى مه‌دەنیانه ببه‌ینه پێش. هه‌ربۆیه‌ش که‌مینه‌ى ئێمه‌و یان باشترە بڵێین ئه‌و هاوڕێیانه که دوایی که‌مینه‌یان پێک هێنا بۆ دەربڕینى بیروڕا "جیاوازەکه‌یان" و که‌ڵک وەرگرتن له‌و مه‌جالانه که پێڕەوى ناخۆ بۆیانى فه‌راهه‌م کردبوو، له سه‌ر خوانێکی حازرو بزر دانیشتبوون‌و دەیانتوانى که‌ڵکى لێوەرگرن. له راستیدا بۆ ماوەیه‌کیش که‌ڵکیان لێوەرگرت و بیرۆکه‌کانی خۆیان بردە نێو ته‌شکیلات و ته‌نانه‌ت سنوورەکانى ئه‌وشیان نه‌هێشت و له سه‌ر هه‌موو شتێک له وانه ئیجرائیاتی رۆژانه‌ش شتیان نووسى و به خه‌یاڵی خۆیان "ئیفشاگه‌ریان" کرد و له نیهایه‌تدا شه‌ڕێکى گه‌ورەى راگه‌یاندنیان دەست پێ‌کرد. که قه‌زاوەتی زۆربه‌ى هه‌رە زۆرى ئه‌ندامان به نیسبه‌ت قسه‌کانیان‌و کارەکانیان‌و به تایبه‌ت شێوازی شه‌خسى کردن و ناووناتۆرە لێنان به جێگاى باسى سیاسى ئه‌وانیان پێ باش نه‌بوو و لاینگریان لێنه‌کردن، واته ئه‌وکات که، سه‌رو به‌ندى یازدەهه‌مین کۆنگرەى کۆمه‌ڵه بوو، که‌مینه‌ى ئێمه زانى که‌مینه‌یه و ناتوانێ له رێگاى یاسایی و به زەبرى دەنگ کارى خۆى بباته پێش، جا ئه‌وجار ئاژاوە دروست بوو و قۆناغى تێکدەرى به جێگاى مشت‌ومڕی سیاسی و قه‌ناعه‌ت پێهێنان دەستى پێ‌کرد.
که‌وابوو هه‌ر وەک زۆر جاران له ناو خۆماندا باسمان کردووە، به‌شى هه‌رە زۆرى موشکڵى ئێمه کاتێک دەستى پێ‌کرد که که‌مینه قه‌بولى نه‌کرد که‌مینه‌یه. واقعییه‌ت ئه‌وەیه ئه‌و ئاژاوەیه‌ى له حاڵى حازردا له لایه‌ن که‌مینه له ناو رێکخراوى حیزبى ئێمه سه‌ری هه‌ڵداوە، راست به پێچه‌وانه‌ى تۆمه‌ت‌و بوختانى ئه‌وان به ئێمه، نه له پاوانخوازى دەفته‌رى سیاسی، به‌ڵکوو له بێباوەڕى رێبه‌رانى که‌مینه به دێمۆکراسى نێوحیزبی‌و بێ به‌هابوونى ئه‌و چه‌مکه‌و به کردەوە نه‌بوونى ئیلتزام به یاسا و رێساى پێوەندیدار به‌و، سه‌رچاوە دەگرێ. ئه‌وانه‌ى به شێوەیه‌کى جیددى به دێمۆکراسى پابه‌ند بن دەبێ ئاکامى دەنگى زۆرینه‌ى خه‌ڵک و لێرەدا دەنگى زۆرینه‌ى ئه‌ندامانیان قه‌بووڵ بێت. ئه‌و ئاکامه شه‌رت نییه هه‌میشه سه‌رکه‌وتن و به دەست هێنانى زۆرینه‌ی دەنگ بێت دەتوانى به پێچه‌وانه دۆڕاندن و بوون به که‌مینه‌شى تێدا بێت. هه‌ڵبه‌ت با ئه‌وەش بڵێین که فاکتۆرى دیکه‌ش هه‌ن که که‌مینه‌ى ئێمه‌ى له خه‌باتى سیاسى ناوخۆیی سارد دەکردەوەو ئه‌وانى هاندەدا به‌رەو ئاژاوەنانه‌وە به جێگاى خه‌باتى سیاسى. راستییه‌که‌ى ئه‌وەیه که ئه‌وان له بنەڕەتدا ته‌نانه‌ت بۆ خۆشیان خۆیان وەک گرووپێکى سیاسى و باوەڕی چاو لێنه‌کردووە و ته‌نانه‌ت زۆر جاران دانیان به‌وەدا ناوە. به‌ڵام ئه‌و لایه‌نه له نێوەرۆکی که‌مینه‌ى ئێمه دەبێ له مه‌جالێکى دیکه بدرێته به‌ر باس و لێکۆڵینەوه.
کێشه‌و مشت‌و مڕی ناوخۆیی له سه‌ر مه‌سه‌له‌ى چکۆله و گه‌ورە له ناو کۆمه‌ڵه‌دا، هیچ کات ئێمه‌ى لاواز نه‌کردووە‌و به پێچه‌وانه جارى واش بووە که بۆته هۆى پێشچوونى ئێمه‌و ئاکامه‌که‌شى یه‌کگرتوویی پته‌وترى ئێمه‌ى لێکه‌وتۆته‌وە. نمونه‌ى وا له کۆمه‌ڵه‌دا که‌م نیه. گارانتییه‌ک بۆ سه‌رهه‌ڵنه‌دانى بیرى جیاواز له ناو حیزبى سیاسی‌دا نیه، به‌ڵام گارانتییه‌ک بۆ ئه‌وەى ئه‌و کێشانه به چکۆله‌و گه‌ورەوە بکه‌وێته کاناڵێکى چاکساز نه روخێنه‌ر، نه ته‌نیا پێویستى به پێڕەوی نێوخۆیه‌کی دێمۆکراتیکه، به‌ڵکوو له‌وە زۆرتریش به‌ستراوەته‌وە به به‌رز کردنه‌وەى فه‌رهه‌نگێکى سیاسى باڵا و په‌رەپێدان به کولتورى دیمۆکراتیک له ناو حیزب‌دا. با ئه‌و دەرسه گه‌ورەیه له قۆناغى دواى یه‌کلا بوونه‌وەى ئه‌م کێشانه له بیرنه‌که‌ینه‌وە.
دوازده‌هه‌مین کۆنگره‌ی کۆمه‌ڵه، بڕینی قۆناغێکی تر به‌ره‌و خۆ ته‌یار کردن
ئه‌بووبه‌کر مودەڕسی
12هه‌مین کۆنگرەى کۆمه‌ڵه له که‌شوهه‌وایه‌کى هاوڕێیانه و پڕ له ته‌بایى و یه‌کدەنگى و له هه‌مان کاتدا به‌وپه‌ڕى سه‌راحه‌ت و راشکاوى له دەربڕینى بیروڕا له لایه‌ن نوێنه‌رانى کۆنگرەوە، کارى خۆى دواى پێنج رۆژ و دانێک باس و لێکۆڵینه‌وە له سه‌ر کۆمه‌ڵێک بابه‌تى سیاسى و رێکخراوەیى ته‌واو کرد.
له ئێران و به‌تایبه‌ت له کوردستان رژیمى کۆمارى ئیسلامى ئێران له روبه‌رو بوونه‌وە له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وە جه‌ماوەرییه‌کان، تاکتیکی دەمارگرژى و توندکردنه‌وەى پێچ و مۆرەکانى دام و دەزگاى سه‌رکوت و داپلۆسینى گرتۆته به‌ر. بزووتنه‌وەى کرێکارى و هه‌مو حه‌رەکه‌ته‌کانى دیکه‌ى کۆمه‌ڵگاى ئێران و له‌وانه بزووتنه‌وى ژنان بۆ دەسته‌به‌ر کردنى مافه سه‌رە تاییه‌کانیان و مامۆستایان بۆ دیفاع له مافى ژیانێکى شیاوى مرۆڤى ئه‌وڕۆ و هه‌روەها بزووتنه‌وەى خوێندکاران، به شێوەیه‌کى عه‌ینى و له پانتای خه‌بات و تێکۆشانیاندا، فشارى تازەى دامودەزگاى سه‌رکوتیان له‌م مانگانه‌ى دوایی به ته‌واوى هه‌ست پێکردووە و ئاکامه‌که‌یان به شێوازى جۆرواجۆر وەک زیندان و ئه‌شکه‌نجە و ته‌بعید، به چاوى خۆیان دیتووە و قوربانیان بۆ داوه.
له کوردستان چالاکانى سیاسى له‌گه‌ڵ نووکى تیژى ئه‌و سه‌رکوته به‌رەوروو بوونه‌ته‌وە. ئه‌گه‌ر رژیمى ئه‌حمه‌دى نه‌ژاد دەستى به‌وە کردووە که، چالاکیى مه‌دەنى، وەک دیفاع له مافى مرۆڤ، له ئێران به زیندان و ئه‌شکه‌نجه وەڵام بداته‌وە، چالاکانى ئه‌و بووارە له کوردستان، حوکمى نامرۆڤانه‌ى ئیعدام چاوەڕوانیان دەکا. به‌ڵام به له‌به‌رچاو گرتنى بوونى بزووتنه‌وەیه‌کى ئازادیخوازانه‌ى به تین و ته‌وژم له کوردستان، بێگومان سیاسه‌تى تۆقاندن هه‌رگیز ناتوانێ رژیمى کۆمارى ئیسلامى له شکست و سه‌رشۆڕى بپارێزێ.
کۆنگرە به‌روونى بارودۆخى سیاسى ئێران و کوردستانى دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وە و له به‌ر تیشکى ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه، سه‌رەکیترین سیاسه‌ته‌کان و ئه‌رکه‌کانی دەورى داهاتووى کۆمه‌ڵه‌ى روون کردەوە. له‌م په‌یوەندەدا ساغ بوونه‌وەى تێکڕاى کۆنگرە له‌سه‌ر پێویستیى حیزبێکى سیاسى یه‌کگرتوو، تۆکمه و لێهاتوو وەکوو سه‌رەکیترین پێشمه‌رجى روبه‌رو بوونه‌وەى کۆمه‌ڵه له‌گه‌لڕ ئه‌و هه‌لومه‌رجه، جێگه‌ى سه‌رنج بوو. حیزبێکى پته‌و که له هه‌مان کاتدا پێوەندى خۆى له‌گه‌ڵ جه‌ماوەرى پان و به‌رینى کوردستان، له له‌گه‌ڵ کرێکاران، بزووتنه‌وە جه‌ماوەرییه‌کان وەک بزووتنه‌وەى ژنان، لاوان، خوێندکاران، مامۆستایان و هتد رابگرێ و توانایی ئه‌وەشى هه‌بێ که که‌شتیى بزووتنه‌وەى رزگاریخوازى گه‌لى کورد له ناو دەریای ته‌نگه‌ژە و ئاسته‌نگه‌کانى خه‌باتى ئه‌و خه‌ڵکه، له به‌ربه‌رەکانێ جله‌گه‌ڵ یه‌کێک له رەشترین دیکتاتورییه‌کانى مێژووى هاوچه‌رخى ئێران، له یه‌کێک له پڕکێشه‌ترین شوێنه‌کانى رۆژهه‌ڵاتى ناوەڕاست، سه‌رکه‌وتووانه بگه‌یه‌نێته سه‌رمه‌نزڵ و ئامانجى خۆی.
بزووتنه‌وەى رزگاریخوازانه‌ى کورد به گشتى پێشکه‌وتنى گه‌ورەى به دەست هێناوە، له باشورى کوردستان توانیویه‌تى دەسه‌ڵاتێکى سیاسى به سه‌ر به‌شێک له خاکى کوردستان بۆ خوى دەسته‌به‌ر بکات و له قۆناغى ئاخرى خۆسه‌لماندنه وەک نه‌ته‌وەیه‌کى سه‌ربه‌ست له ناو میلله‌تانى دنیا که شیاوى به دەسته‌وە گرتنى چارەنووسى خۆیه‌تی. له ئێران، هه‌روەک به کورتى ئاماژەى پێکرا، هه‌ڵگرتنى هه‌ر هه‌نگاوێکى گه‌ورە به‌رەو سه‌رکه‌وتنى بزووتنه‌وەى رزگاریخوازانه‌ى گه‌لى کورد، له هه‌مان کاتدا به‌شێکه له خه‌بات له پێناو رووخاندنى رژیمى کۆمارى ئیسلامى شان به‌شانى گه‌لانى دیکه‌ى ئێران. به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئه‌و ئه‌رکه گرینگ و مێژوییانه، بێگومان دەخوازێ که حیزبى پێشڕەوى خه‌ڵکى کوردستان وەکوو حیزبێکى پته‌و له دەورى رێبازى شۆڕشگێڕانه‌ى خۆى یه‌کگرتووانه خه‌بات بکات. ته‌نیا حیزبێک به‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌وە دەتوانێ دەورو نه‌قشى خۆى له بنیات نانى یه‌کگرتوویى له ریزەکانى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان و له‌وانه له دروست کردنى به‌رەیه‌کى به‌رفراوان له هه‌موو هێزو حیزب و که‌سایه‌تییه‌کان بۆ ئه‌وخه‌باته ببینێ.
خه‌ونێکى که که‌مینه‌ى ئێمه بۆ کۆمه‌ڵه‌ى دیبوو، گۆڕینى کۆمه‌ڵه بوو له حیزبێکى سیاسى هاوخه‌ت و پته‌و، بۆ جۆرە رێکخراوێک به ریزى لێکترازاو که له جیاتى خه‌بات له دژی دوژمنى سوێند خواردوى خۆى واته کۆمارى ئیسلامى، له ناو زنجیرەیه‌ک کێشه‌و و وردە کێشه‌ى له بن نه‌هاتووى ناوخۆیى نوقم دەبوو و درنگ یا زوو به‌ته‌واوى لێکدەترازا. که‌مینه‌ى ناوبراو، سه‌رەڕاى ئاڵۆزی و شێواوییه‌کی فکرى و سیاسى زۆر که پێیانه‌وە دیار بوو، به‌ڵام له ئاکامى عه‌مه‌لیدا، له‌سه‌ر یه‌ک بابه‌ت کۆک بوون، ئه‌ویش شێواندنى خه‌تى کۆمه‌ڵه، نه‌هێشتنى "ئینسجام" و شل کردنه‌وەى پرەنسیپه‌کانى حیزبی و کردنه باوى چه‌ند دەسته‌گى و پاشاگه‌ردانى له‌نێو کۆمه‌ڵه‌دا بوو. وەلانانى ئه‌و بیرۆکه‌یه و جه‌خت له سه‌ر یه‌کگرتوویى خه‌باتکارانه‌ى ریزەکانى کۆمه‌ڵه له پێناو ئامانجه به‌رزەکانیدا، گه‌ورەترین سه‌رکه‌وتنى دوازدەهه‌مین کۆنگرەى کۆمه‌ڵه و رۆشنکه‌رەوەى رێگه‌ى به‌رەو پێشچوونمان له‌م سه‌ردەمه هه‌ستیارەدا بوو.